مەزڵوم عەبدی وێنەی یەکەم لیوای کوردی سوپای سوریا گرت

دیمەشق قەوارەی سەربەخۆی "هەسەدە" قبوڵ دەکات

بۆ یەکەمجار، حکومەتی ناوەندیی سووریا لە مەرجەکانی پێشووی پاشەکشە دەکات و ڕازی دەبێت کە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) وەک هێزێکی خاوەن پێگەی تایبەت و سەربەخۆ بمێننەوە.
وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە:

• پێشتر حکومەتی سووریا سوور بوو لەسەر ئەوەی شەڕڤانانی هەسەدە بە شێوەی تاکەکەسی تێکەڵی ناو سوپای سووریا ببن، بەڵام ئەم داواکارییە لەلایەن فەرماندەیی گشتیی هەسەدەوە بە توندی ڕەتکرایەوە.

• بەپێی زانیارییە نوێیەکان، هەسەدە وەک هێزێکی خاوەن پێکهاتە و فەرماندەیی تایبەت بە خۆی دەمێنێتەوە، نەک وەک پارچەیەک کە لەناو سوپادا بتوێتەوە.

• بڵاوبوونەوەی یەکەم وێنەی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ژمارەیەک لە شەڕڤانان بە جلی فەرمیی وەزارەتی بەرگرییەوە، وەک ئاماژەیەکی ڕوون بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی نوێ لە نێوان هەردوولا دەبینرێت.

بڕوا ستار
به‌روار:  27/02/2026
6   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   213
کۆی سه‌ردان:   31141151