|
من کاک مەسعود بارزانی بام
نەمئەهێشت ،
پێکهێنانی کابینەی نوێ ، بگاتە ئەم دۆخەی ئێستا ،
بەڵام ،
ئێستایش درەنگ نیە ،
با ( ی.ن.ک) پۆستی سەرۆکی هەرێم یان وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و سەرۆک کۆماری عێراقی هەبێت ،
کاک نێچیرڤان بارزانیش سەرۆکی (پ.د.ک ) بێت .
کاک مەسعود بارزانیش وەکو ڕابەری نەتەوەیی کورد بێت لە باشور و ڕۆژئاوا ی کوردستان ،
ئیدی ،
پۆستەکانی دیکەیش کێشەی لەسەر نیە .
ئێستا لەهەموو کاتێک زیادتر پێویستیمان بە یەک ووتاریی هەیە .
دوژمن چاوەڕێی هەلە ، تێمانسرەوێنێت .
سەرنج :
یەکەم :
ساڵی 2012 ، یش ، هەمان تێڕوانینم هەبوو ،
کە ؛
کاک مەسعود بارزانی واز لە پۆستی سەرۆکایەتی پارتەکەی بهێنێت و
وەک سەرۆکی هەرێم کۆکەرەوەی هەموو دەنگ و ڕەنگەکان بێت .
هێشتا درەنگ نیە :
ئایا سەرۆکی یەک ملیۆن دەنگدەر بێت ،
یان ؛
سیمبولی نەتەوەیی دەیان ملیۆن کورد ؟
دوهەم :
من بێلایەن نیم ، بەڵکو هەمیشە لایەنگری کوردبوونم ،
بەڵام ، گرێدراوی هیچ پارتێک نیم .
ئاسۆ دارەشمان
بەرلین
مالمۆکورد هەموو کۆمێنتێکی زبر و جوێن دەسڕێتەوە کە دژ بە "یەکێتی نەتەوەیی کورد" بێت کە بۆ ئەم ساتە وەکو ئۆکسجین وایه بۆ قەبارەی " هەرێم و ڕۆژئاوا".
سوپاس و ڕێز بۆ ڕەچاوکردنی
بهروار: 12/02/2026
62 جار خوێندراوهتهوه
|