تف بکەنە گۆڕەکەم ☠

((له‌شوێنێكدا به‌خاكم بسپێرن (قه‌بره‌كه‌م) له‌ سه‌ر ڕێگای كورده‌كان بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ر كوردێك قه‌بره‌كه‌م ببینێت و تف بارانم بكات.)).
حەسەن خەیری ⛔
 ناپاکێک بۆ مێژوو....😡

ئەمە وێنەی یەکێکە لەوپەڕلەمانتارە خائینانەی کورد لەنێو پەڕلەمانی تورکیای سەردەمی ئاتاتورکدا ،ساڵی ١٩٢٣ نوێنه‌ری‌ توركیا له ڕێككه‌وتنی ‌لۆزان كه‌ ویستیان ڕێككه‌وتننامه‌‌ (په‌یماننامه‌) له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپادا واژۆ بكه‌ن، رووبه‌ڕووی‌ به‌رهه‌ڵستی‌ نوێنه‌رانی وڵاتانی‌ ئه‌وروپا بوونه‌ته‌وه‌، نوێنه‌رانی ئه‌وروپا رازی‌ نه‌بوون رێككه‌وتننامه‌كه‌ واژۆ بكه‌ن ووتیان له‌خۆرهه‌ڵاتی‌ توركیا كورد و خاكی كورد هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ رێككه‌وتننامه‌كه‌ واژۆ بكه‌ین كورده‌كان چیان به‌سه‌ردێت؟ 
 وه‌فده‌كه‌ی‌ توركیا له‌وه‌ڵامدا ووتیان: توركیا به‌ته‌نها ده‌وڵه‌تی‌ توركه‌كان نییه‌، به‌ڵكو توركیا بۆ كورد و توركه‌ ئه‌م دوو گه‌له‌ بڕیاریانداوه‌ پێكه‌وه‌ بژین، به‌ڵام ئه‌وكات نوێنه‌رانی ئه‌وروپا به‌م قسانه‌ی وه‌فدی توركیا باوه‌ڕیان نه‌كرد.
سه‌رۆكی‌ وه‌فدی‌ توركیا له‌و ڕێككه‌وتنه‌ (عیسمه‌ت پاشا) هاواری بۆ مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك برد و ووتی: ئه‌گه‌ر فریا نه‌كه‌ویت ده‌وڵه‌تی كوردی دروست بووه‌، ده‌بێت كارێكی وا بكه‌یت بۆ ئه‌وروپییه‌كان بیسه‌لمێنێت كه‌ كورد و تورك پێكه‌وه‌ ده‌ژین بۆئه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی (سییڤه‌ر) هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه‌.
مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك بانگی كوردێكی شاری ده‌رسیمی كرد ناوی(حه‌سه‌ن خه‌یری‌) بوو، داوای‌ لێكرد رۆژی‌ دوایی به‌رگی‌ كوردی‌ بپۆشێت و له‌گه‌ڵی‌ بچێت بۆ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی‌ پیشانی‌ رۆژنامه‌نووسان و وه‌فدی‌ وڵاتانی‌ دیكه‌ بدات كه‌ حكومه‌تی‌ توركیا كورد و به‌رگی‌ نه‌ته‌وه‌یی و زمان و كه‌لتووری‌ كوردانی‌ په‌سه‌ند كردووه‌. 
ژنه‌كه‌ی حه‌سه‌ن خه‌یری زۆر لێی ده‌پاڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ نه‌كات و خیانه‌ت له‌ گه‌لی كورد نه‌كات به‌ڵام حه‌سه‌ن خه‌یری به‌گوێی ناكات.
چه‌ند جارێك (حه‌سه‌ن خه‌یری‌) به‌جلی كوردییه‌وه‌ ده‌چوو بۆ په‌رله‌مانی توركیا و هاواری ده‌كرد كه‌ كورده‌كان نایانه‌وێت جیاببنه‌وه‌، پاشان ئه‌تاتورك داوای‌ لێكرد ته‌له‌گرافێكی‌ له‌و جۆره‌ ره‌وانه‌ی‌ (لۆزان) بكات، حه‌سه‌ن خه‌یری‌ به‌گوێی‌ كردو به‌ڵگه‌ی‌ حاشاهه‌ڵنه‌گری‌ دایه‌ ده‌ست هه‌موو نوێنه‌رانی ڕێككه‌وتنی (لۆزان) بۆیه‌ ئه‌وانیش رێككه‌وتننامه‌كه‌یان واژۆ كرد و ده‌وڵه‌تی كوردی درووست نه‌بو.
پاش ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م به‌فه‌رمانی ئه‌تاتۆرك (حه‌سه‌ن خه‌یری‌) ده‌ستگیركراو ره‌وانه‌ی‌ دادگای‌ ئیستیقلال كرا، له‌ دادگا (خه‌یری) به‌جوداخوازی‌ و له‌به‌ركردنی جلی كوردی له‌ناو په‌رله‌مان تاوانبار كرا، هه‌رچه‌ند حه‌سه‌ن خه‌یری‌ گوتی‌: من ئه‌و كاره‌م بۆ ڕێگریكردن له‌ سه‌ربه‌خۆیی كورد كرد و ته‌له‌گرافم نارد بۆ لۆزان و ڕێككه‌وتنی (سییڤه‌ر)م هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، دادگاش له‌وه‌ڵامدا ووتی‌: ده‌زانین ڕێگریت كرد له‌ سه‌ربه‌خۆیی كورد به‌ڵام ‌له‌به‌ركردنی جلی كوردی له‌ناو په‌رله‌مانی‌ توركیا پێشێلكردنی ده‌ستوره‌، دادگا حوكمی له‌سێداره‌دانی سه‌پاند به‌سه‌ر حه‌سه‌ن خه‌یری‌ دا.
سه‌ره‌نجام لێیان پرسی دوا خواستت چییه‌؟ حه‌سه‌ن خه‌یری‌ هاواری‌ كردو گوتی‌: له‌شوێنێكدا به‌خاكم بسپێرن (قه‌بره‌كه‌م) له‌ سه‌ر ڕێگای كورده‌كان بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ر كوردێك قه‌بره‌كه‌م ببینێت و تف بارانم بكات.
دەبێ ئەوانەی لە رابردوو وئیستاش یارمەتی دۆژمن دەدەن وەکو حەسەن خەیری داوابکەن کە قەبرەکەیان تف باران بکەن، گەر خۆشیان داوا نەکەین بێ گومان دڵسوزانی نێشتمان  ھەر تف بارانیان دەکەن.
وەرگیڕاوە
وێنەی یەکەم " حەسەن خەیری" گۆڕ بە گووە.
وێنەی دووەم خۆتان ناوێکی بۆ دابنێن
به‌روار:  12/02/2026
138   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   47
کۆی سه‌ردان:   31112062