|
بۆ شەهید" ئەحمەد هێمن " کەرکوکی ✌
کاتێ مشتە کۆڵەیان بەرز دەکەنەوە
مژدەی خۆرهەڵاتن دەدەن
کاتێ بزە دەیانگرێ
لەناو دەغڵی ڕیشیانەوە
بەپۆل پەڕەسێلکە دەفڕێ
وەختێ دەنوون، کاتێ خەویان لێ دەکەوێ
له گیرفانی بەتاڵ و کون کونیان
ئەستێران بە پۆل دەکەونە خوارێ
وەختێکیش شەهید دەبن
ژیان بە تەپڵ و ئاڵاوە
بە گردۆڵکە و یاڵاکاندا سەردەکەوێ
یۆنانی
شێرکۆ بێکەس وەریگێڕاوە
بهروار: 02/02/2026
57 جار خوێندراوهتهوه
|