|
جێفری ئیپستاین کێیە؟
ئەو ملیاردێرێکی ئەمریکییە بە ڕەچەڵەک جوولەکە.
وەک مامۆستای بیرکاری کاری کردووە و دواتر وەک ڕاوێژکاری دارایی هاتۆتە ناو جیهانی داراییەوە.
تۆڕێکی بەرفراوانی پەیوەندی لەگەڵ سەرۆک و پاشا و بازرگان و کەسایەتییە ناودارە نێودەوڵەتییەکان پەرەپێداوە.
دوورگەیەکی تایبەتی لە کاریبی کڕی (دوورگە سروشتی دەست لێ نەدراوی ئەمریکا)، کە هەندێک ناویان لێنا "دوورگەی سکانداڵ".
چیرۆکی تاوانکارییەکەی چۆن دەستی پێکرد؟
گیسلاین ماکسوێڵ (کچی ڕۆبەرت ماکسوێڵ)ی گەورەی میدیایی ناسی، ئەویش بوو بە هاوبەشی سەرەکی ئیبستین .
ئەوان دەستیان بە کارێک کرد کە کچانی عازەبی (خوار ١٨ ساڵ)یان بۆ کڕیارە نوخبەکان لە سەرانسەری جیهاندا دابین ئەکرد.
کچیان لە خێزانە هەژارەکان یان پاشخانی نەبونیەوە ئەخەلەتاند و بەڵێنی تەواو کردنی خوێندن یان هەلی کاریان پێئەدا و دواتر بە شێوەی خەوتنی ناو جێی پیاوانێک ناچاریان ئەکرد.
ئیپستین لەیەکەم ئابڕوچون لە سزا دەربازکرا ا:
ساڵی 2005 ماڵباتی کچێک لە ویلایەتی فلۆریدا سکاڵایان لەسەر تۆمار کرد و پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد. لە لێکۆڵینەوەکەیا ئەڵقەیەکی لەشفرۆشی دەرکەوت م بەوەی کچانی خوار تەمەنی یاسایی تێدابەکاربرابو ، بەڵام پاش ٣ساڵ و لە ساڵی ٢٠٠٨ بە سوڵح و دانیشتنی دەری دادگا یەکلایی کرایەوە. ئیپستاین تەنها بۆ ماوەی ١٣ مانگ لە زیندانێکی تایبەتدا زیندانی کرا و ڕێگەی پێدرا بەڕۆژی روناک کاری دەویسی بکات.
دووەم دەستگیرکردن و مردنە ئاڵۆەزکەی
لە مانگی تەمموزی ٢٠١٩ بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوە نوێیەکان، جارێکی تر ئیپستاین دەستگیرکرایەوە.
دوای مانگێک لە ژووری زیندانەکەیا بە مردوویی دۆزرایەوە، ڕووداوەکەش وەک خۆکوشتن تۆمارکرا. بەڵام بارودۆخەکە گومانی زۆری لێکەوتەوە:
بەوەی کامێرای چاودێریەکان کاریان نەکرد بو .
پاسەوانەکان خەوتبوون یان بێهۆش کرابون.
بەوەی بە پێی بڕیاری داداگا ئەبو ئیپستاین لە ژێر چاودێری بەردەوامدا بێت، چونکە مەترسی لەسەر ژیانی بوو.
ڕاستییەکەی ئەوە بو بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکانی کارەکەی لەناو برابو .
بەلام دواتر لە داداگای ئەمریکا دۆسیەکەی بەکراوەیی مایەوە، تائەوکاتەی ترامپی سەرۆکی ئەمریکا لە ژێر فشارا واژۆی کرد بەڵگەنامەکانی بۆ ڕای گشتی ئاشکا بکرێت ..
بەڵگەنامەکانی ئیپشتاین چییان تێدایە؟
ئەو فایلانەی لە وەزارەتی دادی ئەمریکا دزەیان پێکراوە بریتین لە؛
هەزاران ناوی ئەو کەسانەی کە سەردانی دوورگەکەی یان فڕۆکە تایبەتەکەی (کە ناوی لێنابوو "فڕۆکەی لۆلیتا").
ئیمەیڵ و نامەنووسی لەگەڵ سیاسەتمەداران و کەسایەتییە ناودارەکان.
لێدوانی قوربانییەکان (کچانی عازەب ) کە باس لە دەستدرێژی سێکسی ئەکەن.
چەند وێنەیەکی گوماناوی و بەڵگەنامەی دارایی. ناوی سەرەکی کە لە بەڵگەنامەکاندا هاتووە (بە ڕوونکردنەوە):
دۆناڵد ترەمپ: هەزاران جار باسی لێوە کراوە، لەگەڵ شایەتحاڵی ژنان کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەو ئازاری داون.
بیل کلینتۆن: وەک سەردانیکەرێکی بەردەوام بۆ دوورگەکە ناوی هاتووە.
شازادە ئەندرۆ (بەریتانیا): تۆمەتبارە بە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵێکی کەم تەمەن و لێسەندنەوەی نازناوی شاهانە.
بیل گەیتسی خاوەنی کۆمپانیای میکرۆسۆفت : لە ئیمەیڵەکاندا لەگەڵ ئیپشتاین دەرکەوتووە.
ئیلۆن ماسک: لە نامەنووسیدا دەرئەکەوێت و داوای سەردان ئەکات بەڵام دواتر بانگهێشتنامەکەی ڕەتکراوەتەوە.
ئرمیرە عەرەبییەکان: هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ناویان هاتووە لەوانە ناوی ئەمیرەکانی سعودیە و ئیمارات و قەتەر باس کراون.
زۆرترین پرسە جددیەکان: ١.
ڕێوڕەسمی شەیتان پەرستی ( ساتانیست ) و پێشکەشکردنی منداڵ بۆ قوربانی خوێن و لاشەیی . هەندێک لە قوربانییەکان باسیان لە بوونی تەقوس و ڕێوڕەسمی سەیر و سەمەرە کردووە.
پەیوەندی ئیپشتاین بە مۆسادەوە: ئەو بریکارێکی هەواڵگری ئتسرائیل بوە بۆ کۆدەکردەوە زانیاری و چاو شۆڕکردنی کەسایەتییە کاریگەرەکان بۆ بڕیاردانی سیاسی لە بەرەژەوەندی ئیسرائیل .
پارەبەخشین لەلایەن خێزانی سامانداری ڕۆتشیڵدەوە: بەڵگەنامەکان ئاماژە بە گواستنەوەی دارایی دەکەن بۆ ئەم مەبەستە .
تیبینی //
لێکدانەوەیەک هەیە بۆ دزەپێکردنی بەڵگەنامەکان هاوکات لەگەڵ ڕووداوەکانی ڕۆکو بەتایبەت هەڕەشەی لێدانی ئێران وەک تاکتیکێکی فشاری سیاسی بۆ سەرقاڵکردنی بیروڕای گشتی بە بابەتێکی ترەوە .
وەلێ بە گشتی ئەمە ڕووی ڕاستەقینەی ڕۆژئاوایە.
.....
ح .باپیر لە واڵێکی ترەوە ئامادەی کردووە
٢/٢/٢٠٢٦ دوشەممە ..ستۆکهۆڵم
بهروار: 02/02/2026
235 جار خوێندراوهتهوه
|