سۆسیالیزم و کونەکەی ☭🚩
ئەحمەد تەوفیق" عەبدوڵای ئیسحاقی" دەگێڕێتەوە:

کاک هەژار و من و عەزیز شەریف و نورەدین زازا و چەند کەسێکی دیکە لەماڵی ڕەوشەن خانمی بەدرخان لەشام دەعوەتکرابوین، لەوێ زۆرمان هەوڵ دەگەڵ عەزیز شەریف دا کەباسی مافی کوردی ژێردەستەی سوریای دەگەڵ بکەین ئەو هەر خۆی لە باسەکە لادەدا و دەیگۆڕی،دەچۆوە سەر کێشەکانی پیادەکردنی سۆسیالیزم لە سوریا و پڕۆلیتار وا و سەنعەت وا نازانم چی وا.
ئاخر ئوستاد عەزیز بەخۆت کوردی لەشۆرەوی ئەوەندە ڕێزت هەیە،ئەوەندە گەورە پیاوانی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی گوێت لێ دەگرن ئاخر چۆن دەبێ تۆ هاوار بۆ هەموو میلەتانی دونیا بکەی بەڵام بۆ داوای خوێندنێکی کوردی مناڵانی کوردی لەسوریا وا گوێت گران کەی؟

ئەو کە هەر بەعەرەبی قسەی دەکرد کاک هەژار زۆر بەگەرمی بەعەرەبی بەغدایی دەگەڵیدا گیربوو.بەڵام بێ فایدە بوو،هەر ئێمە دەمانگوت مناڵانی کوردی سوریا هەر ئەو بەدەرسی ئەکادیمی سۆسیالیزمی خۆی جوابی دەداینەوە.

کاک هەژار دوای هەوڵێکی زۆری بێ نەتیجە بەینێک بێدەنگ بوو،ئەوجا ڕووی کرده عەزیز شەریف و بەعەرەبی بەغدایی پێی گوت:
ئوستاد دەبێ بمبەخشی ئەمن هەر زمانی خەڵکی هەژار و چینی پڕۆلیتاری چەوساوە دەزانم،ئەگەر لێم قبوڵ بکەن حەز دەکەم بەو زمانە چیرۆکێکتان بۆ بگێڕمەوە"عەزیز شەریف گوتی:فەرموو تکادەکەم،ئێمە دەبێ بەزمانی جەماوەری چەوساوەی گەل بدوێین فەرموو"

کاک هەژار گوتی"پیاوێک"و...ئیدی وەستا!!
ئێمە هەموو چاومان تێبڕی بزانین چ مەسەلەیە بۆچی وەستا؟بۆچی قسەکەی تەواو ناکا؟ئاوا مودەتێک زۆر هونەرمەندانە ڕایگرتین.تا تەواوی حەواسمانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا و ئێمە هەموو بەچاو پێی دەڵێین:ئێ؟ئەوجا؟پیاوێک چی؟ دەبڵێ،

"ئەوجا گوتی:"پیاوێکی دەگا" جا فڵق و هۆڕی پێکەنینت بدیتایە.ڕەوشەن خانم خۆی جەزیەیەکی پێکەنینی گرتبوو.نەیدەتوانی دانیشێ لەسەر پشت کەوتبوو!هێندێک بەپێکەنینەوە  هەر لە ژوورەکە جونە دەرەوە،ئیدی ئەوە نەبوو کەس خۆی پێ بگیرێ،هەموو لەبەر پێکەنین زگمان دەئێشا،کاک هەژار خۆشی دەگەڵمان پێدەکەنی بەڵام دەم و چاوی عەزیز شەریف بدیبایە چۆن وەک چەوەندەر سوور هەڵگەڕابوو.

پاش چەند دەقیقەیەک،ئەوجا هەندێک هاتینەوە سەرخۆ و هەموومان بەیەک دەنگ گوتمان :کاک هەژار ئێ ئێ ێ ێ ێ ؟ کاک هەژار گوتی:بەڵام قونی ئەوەندە توکن بوو هەرچەندی دەیکرد کونەکەی نەدەدیتەوە.گوتی:ئاخر خودایە چ دەبوو هێندێکت لەتوکی ئەو قونەی لەسەر سەری دابنایە؟بەرهەمی ئەوەندە زۆر و دابەشکردنی ئەوەندە نایەکسان!جا ئوستاد عەزیز چ پێویست بە عەزیەت کێشانی تۆ نیە سۆسیالیزمان بۆ ڕوون بکەیەوە ئێمە ئەوەمان هێندە بیستۆتەوە ئەوەتا دەتوانین بەچیرۆکی ئاواش دەرس بڵێینەوە"

جا وەرە دیسان پێبکەنەوە،عەزیز شەریف هەستا گوتی:کوا کۆتەکەم؟ئەمن دەبێ بڕۆم کارم هەیە"ڕەوشەن خانم گوتی:ئەمن بۆ نانخواردنم دەعوەت کردووی چۆن دەڕۆی؟هەتا نان نەخۆی ناڕۆی،زۆری لێ پاڕایەوە بێ فایدە بوو،لەو بەینەشدا کاک هەژار هەر دەستی هەڵنەدەگرت:ئوستاد بۆ کوێ دەچی؟ئەمن جارێ زۆر چیرۆکی دیکەم بەزمانی جەماوەری چەوساوە ماون!تۆ چۆن دەڕۆی و لەدەست خۆتیان دەدەی؟

ئێمەش گوتمان لێگەڕێن بابڕوا نانی چی؟ ئەو بەدبەختە تازە چۆن پاروو بەقورگیدا دەچێ؟ئیدی بەبێ ناخواردن ڕۆیشت"ئێمەش"لەبەر پێکەنین نانەکەمان بەزەحمەت بۆ دەخورا،کاک هەژار گوتی:وەڵڵا حەیف زوو ڕۆیشت،خۆ من هێشتا زۆر دەرسی دیکەم مابوون هەموو فڵتەفڵتی کۆمۆنیزمی بەزمانی گەلی چەوساوە بۆ ڕوون بکەمەوە"
هەژار بە فەلسەفەی دەگوت فڵتەفڵت"
هەژار نامە
به‌روار:  01/02/2026
22   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   27
کۆی سه‌ردان:   31085260