پاپا دەڵێ : کورد ئەهلی بەهەشتن 🤣🤣

دەڵێن پاپای ڤاتیکان وتوویەتی:
 باشە سەری ساڵی زایینی، چ پەیوەندی بەخەڵکی هەرێمی کوردستانەوە هەیە؟؟؟
 ئەوان موسڵمانن٠٠!!!

قەشەیەک وتوویەتی :
 قوربان ئەوانە زۆر سادە و دڵسافن!!! 
پاپا دەڵێ چۆن؟.
 قەشە وتبووی : ئەوانە بەشداری هەموو بۆنەیەک دەکەن، جا هی هەر گەل و ئاینێک بێت. خۆیان لەسەر دەریای نەوتن، قەترەیەکیان بۆ خۆیان ناوێ، هەمووی دەنێرن بۆ وڵاتان. 
پارەی دوو جۆر کارەبا دەدەن، کارەباشیان نییە.
 بە 65 ڕۆژ موچەیەیەک یان نیوە موچە وەرئەگرن و دەوامیش ئەکەن، پارەی ژینگە و ڕێگاوبان دەدەن، کەچی ژینگە و ڕێگاوبانیان وێرانە.

 لەهەمووی خۆشتر ساڵ دوانزە مانگە، لای ئەوان 9 مانگە .
قوربان چیتر باس بکەم بۆت ئەوەنە شتی سەیرو سەمەرەیان زۆرە هەتا بەیانی بۆت باس بکەم تەواو نابێت ...
ئا بیرم کەوتەوە قوربان کۆرۆنا لەوێ موسڵمان بونی خۆی ڕاگەیاندوەو وتویەتی جەژن دێمەوە خزمەتان.

 جا چی بڵیم قوربان غازی کوردستان ئەگاتە ڕوسیا خۆیان سەرە ئەگرن بۆ غاز.
جا قوربان ئەوەنە بندیوارو خانەنشینی نایاسی پلە باڵایان هەیە نە خۆیان نە ئێراق و نە وڵاتانی چوار دەوریان ناتوانن ڕێژەی ڕاستی فەرمانبەران بزانن بۆتە مەتەڵیکی نەزانراو .
ببورە سەرم یەشاندنی قوربان بۆیەش تەداخولی جەژنی کریسمسی ئێمەش ئەکەن ئیتر ئاوان..

پاپا وتبووی:
 ئەوانە ئەهلی بەهەشتن، چونکە لە ئینجیلی لۆقا دا هاتووە، ئەوانەی ئەقڵیان بە زەرەر و قازانجی   خۆیان ناشکێ، ئەهلی بەهەشتن!
به‌روار:  14/12/2025
585   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   32
کۆی سه‌ردان:   31072429