|
سەرۆکوەزیرانی سوید 🇸🇪 نابێ تاوانکاران لە سوید بژین
سەرۆکوەزیرانی سوید 🇸🇪
ئولف کریستێرشۆنی سەرۆكوەزیران دەڵێ:
نابێت ڕێگە بە هیچ هاووڵاتییەکی بیانی بدرێت لە سوید بمێنێتەوە ئەگەر بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی سزا درابێت، یان وەک ئەندامێکی ڕێکخراوێکی تاوانکاری تاوانی گەورەی ئەنجامدابێت.
ڕێککەوتننامەی ئێستای ئەوروپا پارێزگاری لەڕادەبەدەر بۆ ئەو هاووڵاتییە بیانیانە دەکات کە تاوان ئەنجام دەدەن.
بۆیە سوید بە هاوکاری لەگەڵ چەند وڵاتێکی تر هەوڵی داوە پرۆسەی دیپۆرتکردنەوە بۆ تاوانبارانی زیاتر ڕێکبخات.
ڕزگاربوون لە کەسە مەترسیدارەکان لە سوید بەشێکی گرنگی ئەم هەوڵانەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا پەیوەندی بە پاراستنی شەرعیەتی درێژخایەنی کۆنوانسیۆنی ئەوروپا و لە کۆتاییدا پاراستنی کۆمەڵگەی ئازاد و کراوەمانە.
پەیجی ئولف کریستەرشۆن
بهروار: 14/12/2025
156 جار خوێندراوهتهوه
|