|
بابە نوئێڵی پارتی و یەکێتی🤣 🎅🤣
جا ساڵێکیان
پارتی دەستێ جلی بابا نوئێلی دەست کەوتبو ،
کوردستان تیڤی خۆی پێوە فش ئەکردەوە 😅
یەکێتیش جلی نەبوو
عومەری کەریم ئاغای ھێنابوو شەرواڵ و مراخانیەکی گەورەی لە بەردا بوو ،
ڕیشێکی سپیان بۆ دروست کردبو فەردەیەکیان دابو پێی ،
پڕیان کردبوو لە لەعابەی باغە بۆی😅
لەئەزمەڕەوە ھاتە خوارەوە بۆ ناوشار
ھەتاگەشتە ناوشار ماوەی بەرنامەی مناڵان تەواو بوو 😅
ئیتر دوی مانگ لەگەلی کوردستان پیشانیدا دیاری دابەش ئەکرد 😅
ناویان نابوو مامە خەمە
جاشەرواڵومراخانیەکەی گەورە
خۆشی زل 😅
بەمناڵەکانی باخچەی ساوایانی ئەوت
مناڵینە من مامەخەمەم ،
بابا نوئێل خۆی فریا نەکەوت
فەردەکەی دابەمن
دیاریەکان بەمنە وەرن 😅
مناڵەکانیش ھەندێکیان حەبەسابون
ھەندێکیان ئەترسان
ئەگریان 😅
وەزعێکی تراژیدی وای دروست کردبوو ،
لەوانەیە ئێستا ئەو مناڵانە نیوەیان شێت بن 😅
کێ ئەڵێ ئەحمەد کوڕەداوی یەکێ نیە لەو مناڵانەو
بە وکارەساتە شێت نە بووە 😅
ئەمەش بەزمی بابا نوئێلی نەدی و بدی 😅
https://www.malmokurd.com/News-36684-6
بهروار: 13/12/2025
108 جار خوێندراوهتهوه
|