یاپراخ و حەمامەکە 🤣🤣
عومەر موختار 20 ساڵی ڕێک دژی حکومەتی ئیتاڵیا جەنگا مەحکەمەکەی 3 کاتژمێری پێچوو.

کەچی پێچانەوەی مەنجەڵێ یاپراخ  4 کاتژمێری پێ ئەچێ .

جا دوایش کە تەواو ئەبن و خۆش دەرناچێ لێیان پرسە بۆ تامی نییە؟ 
ئەڵێ وەڵا  پیاوەکە خواردنێک بە پەلە پەل دروسیکەی ھەروا دەرەچێ، بە پەلە پەلی چی دروسوکردووە ، مردو مرێ داعش ھەموو موصڵی گرت دوو سەعاتی پێچوو تۆ چوار کاتژمێر خەریکی پێچانەوەی دوو دەسک سلق بووی . 

جا مەلا ئەحمەوی گەرمک ھەموو جار ئەیوو: 
حاجی ڕەسوڵی چنارەیی بەحوکمی ئەوەی مناڵی زۆر بوو ، بە ئاواتەوە بوو پێش مردن شتێ بە ئیسراحەت بکا .

ئیتر مناڵی خوێری نەی ئەھێشت بۆیە ھەرکات حەزی لێبوایە ئەچویە حەمام و بە بیانوی پشت ملەوە ھاواری لە دایکی مناڵەکان ئەکرد:
 ئەیوو ئا ژنەکە وەرە پشت ملم بۆ چاکە دەسم تێی ناچێ. 
ئەویش ئەیزانی بۆچییەتی ئەیوت بەخوا پیاوە گیان فریای ئیشی ماڵەکە ناکەوم خۆت چاکیکە.
  ئەویش پێیەوت ئەی سەگباب بۆ ھەرکات حەزت لە یاپراخ بێ لە سەعات ھەشتەوە تا چواری ئێوارە بۆی دائەنیشی و فریای ئیشی ماڵەکەش ئەکەوی .

خولاسەی کەلام
بەھەشت خاڵییە لەو ژنانەی کە یاپراخی سلق ئەپێچنەوە.
به‌روار:  11/12/2025
178   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   121
کۆی سه‌ردان:   30952482