|
گەردنت ئازا ناکەم🤣🤣
پیاوێک لە سەر گۆڕێک دەردە دڵی خۆی ئەکردو ئەیووت :
ئاخر تۆ بۆچی مردی ، تۆ بۆچی قوڕت کرد بە سەرما ، تۆ بۆچی هەرچی کێشەو موشکیلەو خەم و مەراقە بۆ منت جێ هێشت .
ئاخر من گوناهم چی بوو بەو دەردەت بردم ، ئاخر بۆچی منت سپارد بەم ژیانە دژوارو ناخۆشە ، گەردنت ئازا ناکەم وا منت خستە ناو ئەم هەموو ناڕەحەتی و خەمباری یەوە ..
کوڕێکی گەنج دڵی بەو پیاوە سوتا کە گوێ ی لە قسەکانی بوو ڕۆیشت و دەستی خستە سەر شانی پیاوە بە تەمەنەکەو ووتی :
مامە گیان خەفەت مەخۆ هەموومان هەر دەمرین چەند خۆشە پیاو وەها وەفای هەبێ بۆ ژنەکەی.
پیاوەکە ووتی : مەگەر خوێندەواریت نیە ئەمە گۆڕی پیاوە نەک ژن .
ئەم مردووە مێردی یەکەمی ژنەکەم بوو من دوای ئەو ژنەکەیم خواست و بووە ژنم.
ئەوە ئێستا بۆ بەدبەختی و نەگبەتی خۆم ئەگریم گەر ئەو نەمردایە ئێستا من بۆ وەهام بە سەر ئەهات؟
بهروار: 17/11/2025
62 جار خوێندراوهتهوه
|