|
بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆری ئەمریکا هاوژینی ژنە شەهیدێکی ڕۆژئاوایە.

جۆ كێنت به‌ڕێوه‌به‌ری ناوەندی نیشتمانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆری ئەمریکا چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی ڕۆژئاوای كوردستانی كرد‌و له‌ئێكسه‌كه‌ی خۆی وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی‌و ڕۆهلات عه‌فرین بڵاوكرده‌وه، دواتر په‌یامێكیشی بڵاوكرده‌وه‌و وتی، "خاكی ڕۆژئاوای به‌خاكی خۆم ده‌زانم، چونكه خوێنی هاوسه‌ره‌كه‌م بۆ پاراستن‌و له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ڕژاو شه‌هید بوو".
ساڵی 2019 شه‌ڕڤانانی كورد له‌ڕۆژئاوای كوردستان هێرشیانكرده‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش له‌مه‌نبه‌ج، شه‌ڕێكی زۆر دژوار ڕویدا‌و ژماره‌یه‌ك شه‌ڕڤان شه‌هیدبون، یه‌كێك له‌وانه، (شانۆن كێنت) بوو كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌مریكی بوو، ئه‌و هاوسه‌ری (جۆ كێنت)ه كه ئێیتا به‌رپرسی ده‌زگای دژه‌تیرۆری ئه‌مریكایه.
جۆ كێنت بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆری ئەمریکا دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردانێك چوه ڕۆژئاوای كوردستان، ڕایگه‌یاند، "شانازیی به‌هه‌سه‌ده‌و یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه ده‌كه‌م، به‌رده‌وامیش هاوكارو پشتیوانتان ده‌بم، خۆشم به‌به‌شێك له‌ئێوه ده‌زانم".
كێنت به‌مه‌زڵوم عه‌بدی وتوه، "من به‌شێكی ژیان‌و جه‌سته‌م له‌ناو ئێوه له‌ده‌ستداوه، كه‌واته منیش به‌شێم له‌هه‌سه‌ده‌و به‌شێكم له‌و شه‌ڕڤانانه‌ی كه شانۆن-ی هاوسه‌رم له‌گه‌ڵیان جه‌نگا دژی تیرۆر، ڕۆژئاوا خاكی منیشه چونكه شانۆن خوێنی له‌سه‌ر ئه‌م خاكه‌و بۆ پاراستنی ئه‌م خاكه ڕژا".
لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا، دۆناڵد تره‌مپ باسی لەشانۆنی هاوسەری کێنت کرد کە لەساڵی 2019 لەمەنبەجی ڕۆژئاوای كوردستان به‌ده‌ستی داعش شه‌هیدبوو.
ڕۆژی 5ی 2ی 2025 جۆن کێنت ئەفسەری هێزە تایبەتەکان، وەک بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆری ئەمریکا (ده‌زگای دژه‌تیرۆری ئه‌مریكا) دەستنیشانکرا.
شانۆن كه هاوسەری كێنت بوو لەکاتی شەڕێكی دژوار دژی داعش لەئازادکردنی مەنبەج شەهید بوو كه ئه‌وكات وه‌ك شه‌ڕڤانێك له‌ڕیزی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) خه‌باتی ده‌كرد.
ناوەندی نیشتمانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لەئەمریکادا گرنگییەکی زۆری هەیە، کە لەوەڵامی پەرەسەندنی مەترسییەکانی تیرۆریزمی جیهانیدا، لەسەردەمی سەرۆکایەتی جۆرج بوش دوای هێرشەکانی 11ی سێپته‌مبه‌ری 2001 دامەزراوە، ئەمەش لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانی‌و هەماهەنگی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
ئاوێنە
به‌روار: 16/11/2025
135 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|