|
ئەو ڕۆژەی ئەحمەد کایا ووتی کوردم!!
کۆچی دوایی 2000.11.16
لە 10 شوباتی 1999 دا و لە مەراسیمی ودابەشکردنی خەڵاتی باشترین هونەرمەندی ساڵ " ئەحمەد کایا " بە باشترین هونەرمەندی ساڵ دەستنیشانکرا.
لەکاتی وتارداندا ئەحمەد کایا ڕایگەیاند:
من ئەم خەڵاتە لەسەر ناوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، بە ناوی دایکانی شەممە بۆ سەرجەم خەباتکارانی هونەری، من ئەم خەلاتە بە ناوی هەموو گەلانی تورکیا وەردەگرم.
ئەحمەد کایا ووتی: لەبەر ئەوەی بە ڕەگەز کوردم له ئەلبوومی داهاتوودا گۆرانیێکی کوردی دەلێم و کلیپێکی کوردی دروست دەکەم من دەزانم کە کەسانێکی بوێر هەن ئەم کلیپە بڵاوبکەنەوە وە، ئەگەر بڵاوینەکەوەش دەزانم لە لایەن گەلی تورکیاوە چۆن لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
ماوەیەک هۆڵەکە بێدەنگ بوو لە ناکاو تورکە ڕەگەزپەرستەکان هاتنە قسە و هاواریان کرد و گۆرانی نەتەوەی تورکییان داگیرساند لە ڕقی قسەکانی ئەحمەم کایا،
یەکێک ووتی: ئەم پیاوە بکەنە دەرەوە یەکێکی تر ووتی: شتێک نیە بە ناوی کورد، دواتر سەردار ئۆرتاج هاتە سەر سەکۆ و مارشی نەتەوەیی تورکی گوتەوە و زۆربەی ئامادەبووەکانی ئەوێ دروشمەکەیان دەگوتەوە.
لە کاتێکدا دۆخەکە خەریک دەبوو ئارام دەبووەوە یەکێکی دیکە هاتە سەر سەکۆ و داوای کرد هەموویان بەیەکەوە گۆرانی "وڵاتەکەم" بڵێنەوە لە بەرامبەردا ئەحمەد کایا گوتی: "من بەردەوام داکۆکیم لە پاراستنی یەکپارچەیی تورکیا کردووە و تا هەزار ساڵی دیکەیش داکۆکی لەوە دەکەم، بەڵام ئەو وڵاتەش ناچارە دان بە کورددا بنێت". ئەحمەد کایا کە لە گۆشەیەکی دوور دانیشتبوو و هەوڵی دەدا لە دۆخەکە تێ بگات و بارودۆخ ئارامبێتەوە کەچی چەنگاڵی تێ دەگیرا.
دوای ئەو شەوە سەدان سکاڵا لەسەری تۆمارکران و تۆمەتی پاڵپشتی تیرۆریان بۆ بەست دژایەتی زۆری بەرامبەر کرا ئیدی ئەحمەد کایا خۆشی لە خۆی نەبینیەوە و بە ناچاری تورکیای بەرەو فەرەنسا بەجێهشت لە 16 تشرینی دووەم ساڵی 2000 دا لە پاریس بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد لە گۆڕستانی پێرلاشێز نێژاوە.
زێڕەڤان هەرکی
بهروار: 16/11/2025
50 جار خوێندراوهتهوه
|