سەبیحە گوێکچەن 🇹🇷

ئەو فرۆکەخانەیەی کە گەشتت لێوە کردووە

بۆ ئەوانەی کە نازانن کە سەبیحە گوێکچەن تەنیا ناوی فرۆکەخانەیەک نیە. بیرت لەوە کردۆەوە ئەو ناوە کە رۆژێک گەشتت بۆ کردووە بۆ کەنار ئاوەکانی تورکیا، یان ڕیی ترانزێتت بووە لە چیەوە هاتووە؟ 

سەبیحە گوێکچەن ناوی یەکەم فرۆکەوانی ژنە لە مێژووی تورکیادا کە نەژادپەرستەکان و مەخابن گوایە بەشێک لە فێمینیستە نەژادپەرستەکانی تورک شانازی پێوە دەکەن یەکەم ژنە کە لە کۆمەڵکوژکردنی خەڵک دەرسیم بەشداری دەکات و لە بۆردومانەکانی ئەو شارەدا رۆڵی سەرەکی هەبووە.

 سەبیحە گوێکچەن کچی شانازی مستەفا کەمالە. منداڵانی ئەو شارە دوای کۆمەلکوژکردنی دایک و باوکیان کۆکرانەوە سەریان پاک تاشین و ڕەوانەی شارە گەوەرکانی تورکیایان کردن بۆ ڕادەستکردنی بە بنەماڵە تورکەکانی مەترۆپۆلەکانی تورکیا.  بۆ ڕێزگرن لە سەبیحە گوێکچەن فرۆکەخانەیەک بەناوی ئەوەوە ناونرا

ئێستا دەزانی ئەو فرۆکەخانەی گەشتت بۆکرد ناوەکەی تاوانبارێکی جەنگی دژ بە خەڵک سڤیلی دەرسیمە؟

ئەوە تەنیا مێژوو نیە ئەم سیاسەتەی دەوڵەتی فاشیستی تورک ئەمرۆ هەم لە باشور، هەم لە باکور و هەم لە رؤژئاڤا بەچڕی بەردەوامە. 
ئێستا هۆکارێکی ترت هەیە کە بایکۆت نەکەی ؟ یان ئەگەر بایکۆتت کردووە بەردەوام نەبیت؟ 
نەجیبە قەرەداخی

به‌روار:  15/11/2025
106   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   179
کۆی سه‌ردان:   30897198