|
نوێژە بارانێ 🤣🤣
ساڵێک بێ بارانی دەبێ و ، خەڵکی گوندێک کۆدەبنەوە بۆ نوێژە بارانە.
دەچن بە شوێن مەلای گوندا و دەڵێن :
مامۆستا خەڵکی ئاوایی کۆبۆتەوە و چاوەڕێی تۆیانە بۆ نوێژە بارانە.
مەلاش دەرپێی سەر خەرمانی لە پێدایە و دەڵێ:
بابڕۆین.
کابرایەکیان بە مەلا دەڵێ:
مامۆستا بۆ خۆت ناگۆڕی نەوەکو باران ببارێ.
مەلاش دەڵێ:
خۆ گۆڕینی ناوێ ئینشاڵا نابارێ.
بهروار: 13/11/2025
111 جار خوێندراوهتهوه
|