ژن یەک تامە 🤣🤣
ژنێک پیاوەکەی دەیەوێت ژنی بەسەردا بهێنێت ، ئەویش ڕۆژێک چوار هێلکە دەهێنێت و، هەریەکەیان بەڕەنگێک بۆیە دەکات.
پاشان بۆ نانی ئێوارە دەیخاتە بەردەستی پیاوەکەی .
پیاوەکەی پێی دەڵێت : جیاوازییان چییە؟
 بۆچی هەریەکەی ڕەنگێکە ؟
ژنەکە : بیانخۆ ئینجا دەزانیت .
 دوای ئەوەی پیاوەکەی خواردی هەستیکرد کە هەمان تامییان هەیە .
ژنەش دەڵێ: بینیت هەموو ئافرەتێکیش هەمان تامیان هەیە ، تەنها ڕەنگیان جیاوازە ..

پیاوەکەش دەڵێ:
ڕاست دەکەیت، حەق بەتۆیە ، بەڵام من شتێکم بۆ ئاشکرا بوو .
ژنەش دەڵێ : چیت بۆ ئاشکرابوو ؟
پیاوەکە  دەڵێ :

بۆم ئاشکرابوو من بە چواردانە ئینجا تێر دەبم.
به‌روار:  11/11/2025
89   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   171
کۆی سه‌ردان:   30897180