|
سۆڤیەت سۆسال ئیمپریالە 🇷🇺
حاجی مامەند 1983
لەم ڕۆژانە لەگەڵ " کاک گۆران مەریوانی" پێکەوە باسی هەڵوێستی پۆپۆلیستانەی کۆمۆنیست و چەپەکانی کوردستانمان پێکەوە دەکرد بەرامبەر سۆڤیەت.
ئەم بیرەوەریەم بۆ گێڕایەوە:
ساڵی 1983 لەسەر " ئاڵای شۆڕش" شەوێک لە بارەگاکەی خۆم دەسبەسەر و لە هەڵەدن لێپرسینەوەم لێکرا لەلایەن" کاک جەبار فەرمانی ڕەحمەتی و کاک فەرهادی کەرتی دوکان".
بۆیە بە ناچاری لە دۆڵی جافایەتیەوە چوومە شارباژێر.
ئێران شاخی " لەرێ و تالێری" ی گرتبوو ، هێزەکانی جود لەگەڵ ئێران نزیک بوبونەوە لە مەڵبەندی یەک لە حاجی مامەند.
ئێراقیش بەهەر نرخێک بوایە دەبوایە حاجی مامەندی بگرتایە چونکە خەلفی جەبهە بوو.
ئێمە لە نێوان ئێران و ئێراق گیرمان خواردبوو.
کادیرێکی باڵای چریکی فیدائی خەلق کە وابزانم ناوی " ئیرەجی پوور" و کوردی ڕۆژهەڵات بوو.
شەوێک هاتە بارەگای ئێمە و تا بەرەبەیان بە دیاریەوە دانیشتین و زۆر بەتوانا بوو.
بابەتی دانیشتنەکە ئەوە بوو کە" سۆڤیەت سۆسیالیستە یان نا؟"
ئەو باوەڕی وابوو " سۆڤیەت سۆسیال ئیمپریالە".
ئێمە لە حاجی مامەند گیرمان خواردبوو ، دواجار ئێراق حاجی مامەندی گرت و " شەهید فەرەج هۆنەرێنی " شەهید بوو ، ئێمە کشاینەوە بۆ گوندی باراو.
من زۆر جار پێکەنینم بە خۆمان دەهات، کەچی لەم ڕۆژانە کەوتمە خەیاڵی ئەو کاتە کە هەموومان گەنج و خوێنمان قوڵپی دەدا، کە لە حاجی مامەندەوە سۆڤیەت و دنیامان هەڵدەسەگاند ، گەر وانەبونیانەیە ، ئەی چۆن باوەڕمان دەبوو کە ڕژێمی سەدام بە مەفرەزەکانی شەو دەڕوخێنین ، لە کاتێکا
سەدام تەنیا بە فیلەکەی دنیا ڕووخا.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 08/11/2025
87 جار خوێندراوهتهوه
|