|
بۆ باوکم😪
حاجی عەبدوڵای سەرشەقام
باوک
هەر جوڵەیەک بۆنی
باوکمی لێبێ
شنەیەک لە بای ئێواران و
نەسیمی سوبحی
پێمەڵێن... بە دەنگێک
کە هەر خۆم گوێم لێیە
ڕووناکیەکی درەوشاوە
بە دەزوویەکی شین لە سایەقە
بۆنی ڕۆحێکی جوانی پێیە... ئەو
فریشتەیه
هەرخۆم لە بێدەنگیدا
ئەیبینم
وریا عەبدوڵا
مالمۆ
بهروار: 23/10/2025
208 جار خوێندراوهتهوه
|