ئەکبەری حاجی ڕۆستەم بە دەستی کوڕەکەی خۆی کوژراوە
زانیاری نوێ لەبارەی چۆنیەتی کوژرانی ئەکبەری حاجی ڕۆستەم
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی پەیامنێری کەی ئێن ئێن، ئەکبەری حاجی ڕۆستەم کەسایەتی دیاری کفری و گەرمیان، بەدیاریکراوی لەکاتژمێر 6ی ئێوارەوە کوژراوەو دواتر تەرمەکەی لەباخەکەی خۆی لەناوچەی (ئۆمەر بل) دۆزراوەتەوە.
سەرچاوەیەک بە کەی ئێن ئێنی وتوە: ئەکبەری حاجی ڕۆستەم کێشەی، لەگەڵ کوڕێکی خۆیدا.
هەبوەو ئەمشەویش لەنێواناندا دەمەقاڵێ و شەڕ دروست بوە، لەئەنجامدا کوڕەکەی بەسەختی برینداربوەو ئەویش لەبەرامبەردا تەقەی لەباوکی کردوەو کوشتویەتی.
لەئێستاشدا هێزە ئەمنیەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە، بەپێی پشکنینەکانیش دەرکەوتوە هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەکبەری حاجی ڕۆستەم، فیشەکێک بوە کەبەر ناو چاوانی کەوتووە.
بڕیار نامیق/ سلێمانی
بهروار: 23/09/2025
1844 جار خوێندراوهتهوه
|