نەنکە گەورەمان جولەکە بووە ✡

تەنها بۆ زانياری:

قوتابخانەيەکی جولەکە ( جوو )  هەيە لە شاری لندن 
لە ساڵی 1773 وە دروست کراووە
 لە پۆلی 7 ئەوە مناڵانی جوو ئەچنە ئەو قوتابخانەيە ، بزانن حساب بکەن جگە لە قوتابخانە سەرەتايەکانيان 
کە چەنێک پێشتر هەبوبن پاشان 
کەی لە عێڕاق و کوردستان خوێندن دەستی پێکردووە
 لە قوتابخانەکانا ؟ 
باوکم ساڵی چلەکان لە قوتابخانە بووە 
نازانم بۆ باو باپيران کە لە حوجرە بوبن
واتا لە دوای 1900 کانەوە قوتابخانە لە کوردستان هەبووە 
بزانن جولەکە 200 ساڵ پێش ئێمە خوێنەوار بون هەر ئەو هۆکارەشە ئێستا دەستيان بەسەر جيهانا گرتوەو هێزی يەکەمن 
ئێستا بە هەموو جووەکان 7 مليۆن نابن 
جولەکە ڕاستەقينەکان خۆيان ڕەنگە 3 مليۆن بن کە پێيان ئەوترێ( ئەرخەدۆس) پێش جولەکەو بونی تەورات (زەبور) هەبووە کە کەس باسيان ناکات و لە ناو چون 
خۆيان و ديانەتەکەشيان
پاشان نەنکە گەورەی خۆشمان جولەکە بووە شوی کردوە 
بە باپيرە گەورەمان کە ئيسلام بووە لە بەشی خزمانی دايکم ئێمەيان کرد بە ئيسلام
دايکم باسی ئەکرد باپيرە گەورەمان 200 ليرەی ڕەشادی هەبووە ئەيتوانی سلێمانی پێ بکڕێت چووە قزلەری پێ کڕيوە گومان ئەکەم ليرەکان هی ئەو ژنە جولەکەيە بوبێت کە شوی پێ کردووە هەی بوبێت ئێستا 180 دۆنمە لە قزلەر ماوە وەک خۆی 
پێتان ناخۆش نەبێت من هەموو دينەکانم وەک يەک خۆش ئەوێت چونکم مرۆڤ بون پێش دين و ديانەت دروست بووە ڕێزێکی گەورەش بۆ نەنکە گەورەمان کە جولەکە بووە لە سلێمانی ژیاوە.

جۆلیتا جەمال شارباژێری
لەندەن
به‌روار:  17/09/2025
36   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   111
کۆی سه‌ردان:   30701585