باوک و کوڕ 🤣🤣
دوو سەرخۆش لەنادیەک بەیەکەوە دانیشتوون و قسە دەکەن .
لەولاشەوە کابرایەک گوێی لێ گرتوون.

یەکەمیان بە دووەمیان دەڵێت ماڵتان لە کوێیە؟
دووەم :ماڵمان لەگەڕەکی هەوارە بەرزەیە.
یەکەم:ئێمەش هەر لەوێین لە کوێی گەڕەکی هەوارە بەرزە؟
دووەم:لای مزگەوتەکە.
یەکەم :ئێ کوێی مزگەوتەکە؟
دووەم:دووفەرع بژمێرە و وەرە ناوەوە عەموودێک ڕێک لەپێش دەرگەی ماڵی ئێمەیە .
یەکەم :ئێمەش هەر لەوێین.

کابرای کە گوێی لێ گرتوون و تەماشایان دەکات دەحەپەسێ و بانگی شاگردەکە دەکا و دەڵێت :
وەرە ئەوەم تێ بگەیەنە مەعز بۆخوا گێژ بووم ؟
شاگردەکە دەڵێ: 
کاکە ئەوە هەموو شەوێک پیشەیانە ئەوانە
باوک و کوڕن کەسەرخۆش دەبن یەکتری ناناسنەوە 🤣
به‌روار:  04/09/2025
63   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   227
کۆی سه‌ردان:   30685204