فارسەکان نەهاتنە لای چادرەکەی ئێمەوە
هاوینی 2005
پاش شەهید بوونی " شوانەی سەید قادر " لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،لە کۆمەڵەی کوردی کۆبوونەوەیەکمان کرد بۆ کەمپینێک.
لە کۆبوونەوەکە بۆ گاڵتە بە"کاک بەهرۆز" مان ووت :
کوردی ڕۆژهەڵات حەقە جارێ واز لە جمهوری ئیسلامی بێنێ و بچێ شەڕی ئۆپۆزیسۆنی ئێرانی بکات.
ئەو پرسی بۆ؟
ووتمان: سەیری موعارەزەی کۆنی ئێراقی بکەن ،ئێستا لە بەغداد حوکم دەکەن و دژایەتی کورد دەکەن.
دواتر لە گۆڕەپانی تریانگل سێ ڕۆژ کەمپینێک بۆ پشتیوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساز کرا.
دوو کۆشک بوو ، ئەوەی ئێمه ئاڵای کوردستانی پێوە بوو، ئەو حەفتەیە یەک فارسمان نەبینی بێنە کۆشکە کوردیەکەوە.
گەرچی لە قسەکردندا هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ ووشەی کوردستان و کوردا نەبوو.
ئەو کات بەرپرسی کەرتی یەکێتی بووین لە مالمۆ، کاک ئاری شێخ نووری کە بەرپرسی کۆمێتەی سوید بوو ، تەلەفۆنی بۆ کردین وووتی:
مامۆستا جەمالی حاجی محەمەدی بەرپرسی مەڵبەندی ئەوروپا ئاگاداری کردووم کە بەدەمی پێت بڵێم نەک بە نامە ومەیل ، کە ئێوە لە پێشەوەی کەمپینەکە دەرمەکەون.
ئێمه کە ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی کوردی مالمۆش بووین بەناوی کۆمەڵەوە ووتار و شێعرەکانمان دەخوێندەوە.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
وێنەکان لەم لینکەدایە
بهروار: 23/01/2025
55 جار خوێندراوهتهوه
|