یەڵدا و سینگڵ 🤣🤣
جا خۆی سینگڵی داماو شەوێکی بە زولقەرنەین لێ ئەڕوات وەرە یەڵداش بێت تــیاح.
من خۆم لە سینگڵیا ڕێی ماڵم
لێ تێک ئەچێ ، ئەو شەوە چوبومە متبەخەکە خەریک بوو دانیشم ، تا برادەرێک ووتی ناشێ لێرەیا تارات بگری ئینجا زانیم تەرەدودەکەم هەڵە لێداوە لە لۆست تایما فریا کەوتم نەم هێشت خەتی جەزا ببینێت . کەچی لەو لاشەوە هەر پۆستی زەواجە و ئەیبینم . بووم بە شێخ حسێنی چوێسە بەس فریای دوعای کامەرانی و مناڵی ساڵح بۆ خەڵک ئەکەوم . خۆم بومەتە ڕەبەن باوکم بە قورئان ژن هێنان خۆشە بەس کەوچکە چا کڕین و هەزبێلە و زەردە چەوە ناخۆشە .
خەڵک لەگەڵ دەستگیرانەکەی یان خێزانی چێژ وەرگرێ و ئەیخاتە پێش سەیارەیەک وەک غاز فرۆشەکان کافیە بە کافیە ئەگەڕێ ، یان لە ماڵا مۆمێک دا ئەگیرسێنن ئەوەنە فست و بادەم و گوێز و چەرەسات ئەخۆن تا بەیانی خۆیان ئە ئەهێنن بە یەکا وەک ئەو کاخەزەی عەقدەکانی سمایل هەڵشۆیی نا وەک ئەو کاخەی کە جاران تەمەر هیندیمان تیا ئەکرد بە پەپولە بە زمان یەک ئەلێسنەوە .
منیش برادەرێک نامەی ناردوە ڕێک بەم نەصە نوسویەتی
ئا ئیمانم بێڵە ٥٠ $ بۆ بنێرە با بەنزین بکەمە ماتۆڕەکەم . ئەی لەقوڕت نێم باشە ھەتیو ئاخر ماتۆڕی حیز تەنکی بەنیزەنەکەی بەقەدەر میزەڵانی من شلەمەنی ناگرێ ٥٠ دۆلارت بۆ چیە؟ هەر عمولەی حەواڵەکەی ١٠ دۆلارە . ئێ ماتۆڕ بایی ٥٠٠ دینار بەنزینی تێ بکە تا ئەنطالیا درۆ ناکەم بەس لە ئەنقەرە پەکی ئەکەوێت . ھەتیوو تەنکی بەنزینی ماتۆڕ بۆ جوانی دروستکراوە لەبەر ئەوەی خەڵک نەڵێن لە ئیرادەی خواوە ئەڕوات . بەقەدەر گیرفانی پانیۆڵێک شت ناگرێ ھەر بپژمە بە سەریا تا پیرە مەگروون بڕ ئەکات . بەم سەرمایە لەسەر ماتۆڕ کەوتن لە کەوتن لە دەرسی ئاینا ناخۆشترە .
دراوسێەکمان ماتۆڕێکی کڕی بوو ووتم تا بازاڕ بمبە . نەگبەتە بۆ ماتۆڕ نەخاتە سەر یەک تایەوە منش نەخاتە سەر مەوجیێ تر . ئەوەنەم ئاگا لێ بوو سەرم ئەستێرە نا من تۆزێک سەرم زلە هەسارەی ئەکرد . کەهەڵیان ساندمەوە لەسەر ئەو جادە ماچ ماچێنم ئەکرد لەگەڵ ئەو خەڵکەیا ئەم ووت یاخوا بە خێر بێن فەرموون دانیشین . هەر قنم پێوە نەمابوو . ووتیان چۆنی ووتم وەڵا باشم بەس هەست ئەکەم بەشی دواوەم لێ کەوتوە. ئێستا دەسی سەر ئاوم هەیە ئەگەر ئەزیەت نیە پیاوی چاک بن یەکێکتان قنی خۆیم باتێ تا تەوالێت بیبەم لەسەر سیقە بۆی ئەهێنمەوە . ووتیان بەخوا تێک چوە . تا ئێستاش ئاسەواری ئەو حەدەسەم پێوە دیارە ناوێرم زەخت بکەم لە تەوالێتا دور لە ڕوتان ئەڵێی باڵەبان لێ ئەدەم .
یەک بە دەستەوە...
وەرگیراوە
https://www.malmokurd.com/News-36747-6
بهروار: 20/12/2024
51 جار خوێندراوهتهوه
|