مەلا مستەفا چی بە مام جەلال ووت؟
پاش بەیانی 11 ئازاری ساڵی 1970 مەلا مستەفای بارزانی ، فاخیر مێرگەسۆری دەنێرێ بە شوێن مام جەلال تاڵەبانی و ، کە لە گەڵاڵە هەردوکیان بەتەنیا کۆدەبنەوە، بارزانی بە تاڵەبانی دەڵێ:
بۆ واتکرد لە خۆت و لە منیش؟
لەگەڵ بەعس ڕێکەوتووم ، بەڵام متمانەم پێیان نیە.
ئەو ڕۆژەی من لە بەغداد هەڵئەواسن، لە دەستی ڕاستمەوە تۆش هەڵئەواسن.
دیداری تەمەنی مام جەلال.
ئەو ڕۆژەی ڕۆژئاوا دەکەوێ ، دەستی ڕاستی باشوور دەشکێ و ئەنقەرە هەموو بەرژەوەندیەکانی خۆی لە نەمانی حکومەتی هەرێم خەرج دەکات و ڕقی ئەم 33 ساڵەی بە دەسەڵاتی کورد دەڕێژێت، چونکە هەولێر حکومەتە و قەندیل شۆڕشه.
مەسەلەی کورد کێشەی چوار داگیرکەرە، ڕەنگە گۆڕانکاری لە تاران و دیمەشق وەک ڕووخانی سەدام بێ بۆ کورد.
بەڵام ئەوەی بەئەزەل و بۆ ئەبەد دوژمنی گەورەیە " تور..ک" ە، جا ساڵی 12 جار حکومەتی ئەنقەرە بگۆڕێ هەر " ئە.تا.تور.ک.ن" بە ڕەنگ و بۆی جیاوە.
وێنەکە:خۆپیشاندانی پشتیوانی ڕۆژئاوایە لە بەردەم باڵوێزخانەی " تور.ک" لە کۆپنهاگن.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
تێبینی: هەموو کۆمێنتێک دژی هەر لایەنێکی کوردی یان سەرۆک و سەرکردەیەک بێت دەسڕینەوە، سوپاس و ڕێز بۆ ڕەچاوکردنی
بهروار: 19/12/2024
52 جار خوێندراوهتهوه
|