ئەمریکا ئاگربەستی ڕۆژئاوای بۆ حەفتەیەکی تر درێژ کردەوە
پەیامی ئەمریکا لەبارەی ئەگەری شەڕ لە رۆژئاوای کوردستان
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ تورکیا و هەسەدە لەسەر هێڵن و "نایانەوێت شەڕ رووبدات".
ئەمڕۆ سێشەممە، 17-12-2024، ماتیۆ میڵەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتیشی: "لەگەڵ چەند گرووپێکی نێو سووریا پەیوەندیمان هەیە و چاودێری دۆخی سووریا دەکەین".
ماتیۆ میللەر هەروەها ئاماژەی بەوەدا، ئاگربەستی منبج کە بەسەرچووە، "تاوەکو کۆتایی هەفتە درێژدەکرێتەوە و هەوڵدەدەن تاوەکو دەتوانن کاتی ئاگربەستەکە درێژبکەنەوە.
دۆز
بهروار: 17/12/2024
62 جار خوێندراوهتهوه
|