شەوی بەعس
مەگری بەرخم
ئارام بگرە کوڕیژگەکەم
شەوی بەعس بەسەر دەچێ
بەعس چیە ؟
عەگالێکەو دژداشەیەکە
ھاکا دیتت پێكایان و مرداریان کرد
دایان پەڕاند وەک واشەیەک
لەو ساتەدا لەبیرم چو لێت بپرسم
ئەدی چ بکەم ئەگەر بەعس
لە پڕێکا
دژداشەکەی خۆی داکەند و
عەگالەکەی دوور فڕێدا ؟
ئەدی چ بکەم ئەگەر بەعس
ئەمجارەیان ڕانک و چۆغەی کردە بەر و
وەک داڵ چاوی ھەڵکۆڵیم و
وەک تەنافباز تەقڵەی لێدا
عەبدوڵا پەشێو
بهروار: 08/12/2024
68 جار خوێندراوهتهوه
|