ڕۆژئاوا دەبێتە هەرێمی سەربەخۆ
ڕاوێژكارێكی پێشووی هاوپەیمانان شیكردنەوە بۆ وتەیەكی ئەردۆغان سەبارەت بە كورد لە سوریا دەكات و دەشڵێت، ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەبنە هەرێمێكی سەربەخۆ.
كازم وائیلی، راوێژكاری پێشووی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا رایگەیاند، وتارەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا كە دەڵێت “چەكدارە كوردەكان یان دەبێتە چەكەكانیان دانێن، یان بە چەكەكانیانەوە بنێژرێن” هیچ نییە جگە لە وتارێك كە ئاراستەی جەماوەرەكەی و لایەنگرانی لە گروپە چەكدارەكانی سوریای كردووە.
وائیلی لە پەیامێكدا لە تۆڕی (X) وتیشی: بونی هێزەكانی سوریای دیموكرات پەیوەستە بە بوونی هێزەكانی ئەمریكا لەسەر خاكی سوریا، هەسەدە خاوەن هاوبەشییەكی ئەمنی-سەربازییە لەگەڵ ئەمریكییەكان بەهۆی ئەوەی پاسەوان و پارێزەری ئەو بەندینخانە و كامپانەیە كە پڕ لە هەزاران پاشماوەی تیرۆرستان”.
هەسەدە تاكە لایەنە لە سوریا كە هیچ پەیوەستییەكی مەزهەبی یان ئایینی یان نەتەوەیی لەگەڵ داعشدا نییە، بۆیە متمانەی واشنتنی بەدەستهێناوە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو ناوچە گرنگانە، وائیلی وا دەڵێت.
روونیشیدەكاتەوە، لە پرۆژەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە سوریادا ئەوەیە كە ناوچەیەكی دەرەوەی دەسەڵاتی دیمەشق هەبێت، بەهۆی نەبوونی متمانەی بە سەركردایەتیی نوێ و ئەوەی روودەدات لە ئایندەدا لە ئاژاوەگێڕی یان جەنگ لەنێو ئەو گروپانەی رژێمی ئەسەدیان رووخاند.
ئەو راوێژكارەی پێشوو باس لەوەشدەكات، “ئاییندەی ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەدایە، دۆخێكی تایبەتی هاوشێوەی هەرێمی سەربەخۆی دەبێت و پەیوەندییەكەشی لەگەڵ سوریا تەنها لە هاوبەشیی جوگرافیدا دەبێت”.
دیپلۆماتیک
بهروار: 26/12/2024
45 جار خوێندراوهتهوه
|