بڕیاری لاهای تەسلیم بوونی ئێرانە
بزوتنەوەی حە.ما.س لە تۆفانی ئەقسا لە 7 ئۆکتۆبەری 2023 ، له کردەیەکی تیرۆریستیدا سەدان کەسی سڤیلی ڕەشەکوژ کرد، ئەمە دەوڵەتی ئیسرائیلی شۆک کرد. پەرچە کرداری نەتا.نیا.هۆ سنووری تۆڵەی سەربازی تێپەڕاند و ڕەشەکوژی خەڵکی سڤیلی غەزەی کردە ئامانج ، لەپاڵ پەلاماری چەکدارانی بزوتنەوەی تیرۆریستی حە.ما.سدا.
حە.ما.س بە هاوکاری ئێران " تۆفانی ئەقسا" ی ئەنجامدا و جەنگەکە بە دڵی ئێران نەشکایەوە ، لە جەنگی " ئیسلام و جولەکە" بوە جەنگی " شیعە و جولەکە" ، بە بەڵگەی ووڵاتە عەرەبیە سونەکان بێدەنگیان هەڵبژارد.
سوپای ئیسرائیل زەربەی گەورەی لە حی.زبو.ڵای لوبنانی دا کە دۆستی گەورەی ئێرانن و ڕۆڵی ئێرانی لە لوبنان پەکخست و لە سوریاش لاوازی کردووە.
بەرنامەی ئیسرائیل پاش قرتاندنی کلکەکان بۆ پانکردنەوەی سەری مارەکەیە کە لە تارانە.
ئێران ووڵاتی سیاسەت و مانەوەیە، بۆیە باش ئەم مەترسیەی ئیسرائیلی خوێندۆتەوە ، بۆیە لە هەوڵی خۆڕزگارکردنی خۆی و دورخستنەوەی جەنگەکەیه پاش دۆڕاندنی یاریکەرەکانی.
بانگەوازی محەمەد جەواد زەریفی کۆنە وەزیری دەرەوەی ئێران لە پاپای فاتیکان بۆ ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل ، نامەی دەوڵەتەکەیەتی بۆ ئەمریکا و ناتۆ بەوەی ئامادەیه" بەرنامە ئەتۆمیەکەی" بخاتە ژێر چاودێری یوئێن و ناچالاکردنی " هێزە شیعیەکانی" ناوچەکەیە دژ بە ئیسرائیل.
ئەوروپا لە دادگای لاهای بەبێ ئاگادارکردنەوەی ئەمریکا بڕیارێکی قورس دژ بە نەتانیاهۆی یاریکەگەورەکەی ئەمریکای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نادات.
بەگریمانەی گەورەش ئەمریکا و ئێران بەرەی جەنگی " ئێران - ئیسرائیل" لەم کاتەدا هێواش دەکەنەوە بۆ بەرەی جەنگێکی گەورەتر کە بەرەی " ڕووسیا و ئۆکرانیایە" .
شایەنی ووتنە : بڕیاری دادگای لاهای بۆ دەستگیرکردنی " نەتانیاهۆ و کۆنە وەزیری بەرگری" یەکەی لە گەوهەردا هەرچیەک بێت و ئەنجامەکەی هەرچیەک بێت ، بڕیارێکی گەورەی مێژوویی و ویژدانیە کە دەیسەلمێنێ " حکومەتەکەی نە.تانیا.هۆ" تاوانی جەنگیان لە غەزە و دژی خەڵکی سڤیل ئەنجامداوە کە وەک تاوانە تیرۆریستەکانی حە.ما.س و حی.زبو.ڵایە.
شێرزاد عەزیز
مالمۆکورد
بهروار: 22/11/2024
41 جار خوێندراوهتهوه
|