توانا و ترەمپ 😂😂
دەڵێن توانا شاگردبوو لای وەستایەك ؛ ڕۆژێك بەوەستاکەی ووت :- وەستا دەزانی پارێزگار هاوڕێمە ؟
وەستا ووتی : کاتی فشەفش نییە توانا .
ڕۆژێك پارێزگار بەولا تێپەڕی وئوتومبێلی ڕاگرت و دابەزی و بەگەرمی تەوقەی لەگەڵ توانا کرد ووتی : ئەوە توانا بۆ دیارنی ؟
وەستا شۆك بوو یەکسەر توانای کردە سەرکار .
پاش ماوەیەك توانا ووتی وەستا دەزانی من برادەرم لەگەڵ وەزیر ؟
وەستا ووتی: توانا بەسە فشەفش . پاش ماوەیەك ڕەتڵی ئوتومبێلەکانی وەزیر بەلایاندا هات و ڕاوەستا .. وەزیر دابەزی وباوەشی بە توانادا کردو گوتی کوڕە توانا ئەوە بۆ سەردانمان ناکەی؟
وەستا بۆ ئێوارە کچەکەی خۆی دا بە توانا و کردیە زاوای خۆی ...
دوای چەند ڕۆژێك توانا هات ووتی ... مامە دەزانی دۆناڵد تڕامب برادەرمە ؟
وەستا ووتی : توانا دەزانی بێتامت کرد .
توانا گووتی گەر باوەڕ ناکەی بابچینە ئەمریکا؟ کاتێ چوونە واشنتۆن توانا گووتی : مامە لێرە بوەستە و بڕوانە بەلەکۆنەکە .. پاش ساتێك توانا وتڕامب دەرکەوتن وسڵاویان کرد لەوەستا .
وەستا یەکسەر بێ هۆش کەوت وبردیانە نەخۆشخانە .
کاتێ بەهۆش خۆی هاتەوە توانا لێی پرسی : بۆ وات لێهات وەستا باوەڕت نەکرد بەمە ؟
وەستا ووتی :- کوڕە ئەوە گرنگ نەبوو ئێوە لەبەلەکۆنە بوون ؛ ئەوەم پێ سەیر بوو لەو کاتەدا دوو ئەمریکی بەلای مندا تێپەڕین و یەکێکیان پرسی لەوەی تر ئەمە کێیە لەگەڵ توانا وەستاوە ؟
یەکسەر تووشی شۆک بووم و بوورامەوە..😜
بهروار: 06/11/2024
20 جار خوێندراوهتهوه
|