دۆناڵد ترەمپ كوردە‼
ئەگەر دایك ئازایەك دەماغ بسوتێنێو بكەوێتە بنجو بناوانی سەرۆكە ئێسك سووكەكەی ئەمریكا، بۆی مەعلوم ئەبێ كە ئەو زاتە بە دوو پشتو قەبرغەیەك ئەچێتەوە سەر رەگەزی ئاریو كوردێكە ئاو لێڵ ناكات چونكێكم:
1ـ كەس حەز لە چارەی ناكات، كەچی لە ئینتیخاباتا دەرچوو.
2ـ بە قەدەر هەزار پەرەمێز حەزی لە نەوتە.
3ـ تیجارەتو سیاسەتی تێكەڵكردووە.
4ـ كولـلی جارێ كە دەرئەكەوێ كارەساتێ ئەقەومێ.
5ـ هەموو قەومو قیلەكەی خۆی كردووە بە مەسئول بێجگە لە ماڵەوەیان.
6ـ وەزیرو مەزیری كردووە بە مقەبا.
7ـ هیچ خێرێكی لە ئەردۆغان نەبینیووە كەچی هەر كلكەلەقێی بۆ ئەكات.
8ـ تا ئێستا هیچ قەرارێكی بۆ جێبەجێ نەكراوە.
9ـ رقی دنیای لە ئیعلامە.
10ـ یەكەم شت لەگەڵ دراوسێكانیدا تێكی دا.
11ـ كەس نازانێ تا چەندی خوێندووە.
12ـ لە هەموو خوتبەیەكدا دووسێ فەلەت ئەكات
د.شێرکۆ عەبدوڵا
بهروار: 05/11/2024
44 جار خوێندراوهتهوه
|