موسای جولەکە و موسای کۆبانێ
لە ساڵرۆژی سەرکەوتنی کۆبانێدا.

کۆبانێ و شەنگال یەک پاکێج بوون...

دێوەزمەکانی پشت شەنگال و کۆبانێ هەردوو فاشیزمی تورک و عەڕەبی سوننە لەگەڵ قۆروجووەکانی باشور بوون...

بەگوێرەی پاکێجەکە، چۆن شەنگال کەوت و ناموسی کورد ئەتک کرا، ئاواش دەبوایە کۆبانێش بکەوێت و نامووسی کورد ئەتک بکرێت.

ئەردۆغان هاواری دەکرد "کۆبانێ دوشد و ڤە دوشەجەک" واتە کۆبانێ کەوتووە و دەکەوێت...

ئەگەر کۆبانێ کەوتبا، نەتەوەیەک دەکەوت... 
ئەگەر کۆبانێ بکەوتبایە...
ئەوسا و لەکاتی هەرەسی شۆڕشی ئارارات چۆن ئەتاتورک لەگەلی زیلان رایگەیاند کورد لێرە لەگۆڕ نرا، ئاواش ئەردۆغان دەیتوانی بڵێت کورد لێرە و لە کۆبانێ لە گۆڕ نردا.

ئەوەی کۆبانێی بەپێوە هێشتەوە و نەبووە قوربانی پاکێجی سێ ئەهریمەمەنەکە (تورک و عەرەبی سوننە و قۆروجووەکان)، گیانفیدایی ئەفسانەیی کوڕ و کچانی وڵاتی رۆژ و ئاگر بوون.

هەر بەو پێیەش،
سەرکەوتنی کۆبانێ تەنها سەرکەوتنی شارێک و حیزبێکی سیاسی یان پارچەیەکی کوردستان نەبوو.

سەرکەوتنی کۆبانێ سەرکەوتنی نەتەوەیەکی ژێردەستەبوو بەسەر پلانێکی ئەهریمەنی داگیرکەرانیدا.
پیلانێک کە فاشیزمی تورکی و فاشیزمی سوننەی عەرەبی (داعش) و قۆروجووە کوردەکانی تێیدا بەشدار بوون....

ساڵرۆژی نێونەتەوەیی کۆبانێ لەهەموو کوردستانییەک و نەتەوەییەکانی کوردستان پیرۆز بێت.

جولەکە موسایەکی ئەفسانەیی هەیە و کوردیش موسایەکی ئەفسانەیی، موساکەی رۆژهەڵات، موساکەی کۆبانێ...
ئارام ڕەفعەت
به‌روار:  03/11/2024
79   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   927
کۆی سه‌ردان:   30148904