هۆ جەنەڕاڵ!
وەک ئەژدیها ڕادەچڵەکێن،
توڕە و هار و کەڕیان کردووم…
هۆ جەنەڕاڵ!
ناو و شێوەت،
قسە و جوڵەت،
وەک کوردێکی بێ ماڵ و جێ، وردیان کردووم…
هۆ جەنەڕاڵ!
فەرماندەکەی بێ ئەستێرە و بێ شێر و داڵ!
ئێستاکە کورد بەس تۆی هەیە،
کەس ناتوانێت ترس و شکان، یا دۆڕانی بداتە پاڵ!
هۆ جەنەڕاڵ!
ڕۆحم بۆ تۆ، چاوم بۆ تۆ
دەتوخوا دەی بیپارێزە، گەلی کوردی بێ ماڵ و حاڵ
هۆ جەنەڕاڵ!
پێمان ناڵێی تۆ لە کوێ بووی؟
بۆچی ونبووی؟ ئەی بێ ویژدان!
تۆ گەورەتری لە گیڤارا و جەنگیزخان و عومەر موختار!
تۆ دەزانی؟
چل ملیۆن کورد هاوار دەکەن!
هۆ جەنەڕاڵ!
ڕۆژی کوردت،
لە ڕۆژئاوا توند گرتووە،
باش بزانە مەزڵوومێ مە،
سەردەکەوێت بەسەر تو.رک و کۆڵۆنیاڵ و سوپای قاجار!
هۆ جەنەڕاڵ!
نە باشوور و نە ڕۆژهەڵات و نە باکووری خاکی کوردان،
وانامێنن، ڕۆژێک هەر دێت ئازاد دەبن…
ئەوکات بڵێ، من مەزڵوومم، کوڕی بێشکەی خاکی کوردان…!

عەبدوڵا پەشێو
هێلسنکی
به‌روار:  01/11/2024
197   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   968
کۆی سه‌ردان:   30148952