ئەو پیاوەی ئیسرائیلی هەژاند

هیچ سەرکردەیەکی فەلەستینی وەك یەحیا سینوار لە نزیکەوە ئیسرائیلی نەناسیوە، هیچ کەسێک بە تەحەدای گەورەترەوە ڕووبەڕووی ئیسرائیل نەبووەتەوە و هیچ کەسێک وەك ئەو زیانی قورسی بە ئیسرائیلدا نەگەیاندووە. بەڵام  ئەمرۆ كوژرا.                                                          سەدان کەس لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بە چڕی کاریان کردووە بۆ سیخوڕیکردن بەسەر یەحیا سینوار ، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس. چەندین جار شوێنەكەیان زانیوە، لە تونێلەکانی ژێر زەویدا، بەڵام ئەو  خۆی لە نواندن بەدوور گرتووە، چونکە لەلایەن بارمتە ئیسرائیلییەکانەوە دەورە درابوو. دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل وایان زانی کە بە دەگمەن یان هەرگیز لە سەرووی زەویەوە نابیندرێ .                                                                بەڵام ئێستا وا دەردەکەوێت کە سینوار و دوو کەسی دیکە ڕۆژی چوارشەممە لە ماڵێک دابوون لە ڕەفەح بەبێ ئەوەی یەك  بارمتەیان لەگەڵ بێ ، لەوێوەوە لەلایەن تانکێکی ئیسرائیلییەوە تەقەیان لێکرا. یەکێک لە سەربازە ئیسرائیلییەکان دواتر تێبینی ئەوەی کردبوو ، کە یەکێک لە ددانی پشتەوەی فەلەستینییە کوژراوەکان لە ددانی سینوار دەچێت و شارەزایان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە. کەمێک زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر، کاتێک سینوار زانی کە ئێران و حزبوڵای لوبنان بەڵێن نادەن بەشداری لە هێرشێکی گەورەدا بکەن بۆ سەر ئیسرائیل، بڕیاریدا بەبێ ئەوان شەرەكە دەست پێبكات . هیوای خواست کە شەپۆلە شۆکەکانی بەرپاكردنی شەر  ئەوان و تەواوی "بەرەی بەرخۆدان" بکێشنە ناو شەڕێکی تەواو دژی ئیسرائیل. ئەو بەڕاستی لە  پلانێكی  وەها گەورە مەبەستێكی هەبووە،  ئەو پلانەش هەفتەی رابردو  پشتڕاستكرایەوە لەو بەڵگەنامانەی كە  هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە دەستیان بەسەرداگرت . ئەوەش  سەرنجی جیهانی بۆ دۆخی نالەباری فەلەستینییەکان ڕاکێشا وەک ئەوەی لە ماوەی دەیان ساڵدا کەس نەیتوانیوە بیكات و گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان لایەنگری فەلەستین و لایەنگری ئیسرائیل لە سەرانسەری جیهانی دیموکراسیدا دروستکرد. لە لایەکی دیکەوە،   پێش حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو ئەندامانی بزووتنەوەی خۆی لە هەموو ئیسرائیل  ئاگادار كردبووە و كە كاری یاسا شكێنی نەكەن  دژی ئیسرائیلیەكان ،لە هەمان کاتدا،  نەتەوەپەرستەکانی ئیسرائیلی لە هەموو کاتێک زیاتر باڵادەست کردبوو.                                                                    لە زینداندا سینوار  فێری زمانی عیبری بوو و تێگەیشتنی لە چۆنیەتی کارکردنی ئیسرائیلییەکان کردە ئەرکی خۆی. ئەو بە هێمنی خۆی كردە ، پیاوە بەهێزەكەی حەماس لە نێو زیندانییە ئەمنییەکانی فەلەستیندا.                                                              کاتێک بنیامین ناتانیاهۆ لە ساڵی ٢٠١١ بڕیاریدا سەربازە ئیسرائیلییەکەی گیلاد شەلیت ئاڵوگۆڕ بکات، دەزگا ئەمنییەکان تێگەیشتن کە دەبێت لەسەر مەرجەکان لەگەڵ سینوار دانوستان بکەن. ساڵێک پێشتر پزیشکانی ئیسرائیلی نەشتەرگەرییان بۆ سینوار کردبوو بەهۆی وەرەمێکی شێرپەنجەیی مێشکەوە. دوای  بە تەواوی چاک بووەوە، سەرکردایەتی ڕێوشوێنەکانی  زیندانیەكانی دەکرد، بە زمانی عیبری دەدوا، لە زیندانی ئەمنی نەفحە، کە ٢٢ ساڵ لەوێ بوو. لەو ساتەدا تێگەیشت کە ناتانیاهۆ لەبەر هۆکاری سیاسی ناوخۆیی دەیەوێت سەربازەکە (شەلیت ) ئازاد بکات، سینوار یارییەکی گەورەی كردو  گرەوەكەی بردەوە، لە کۆتاییدا دەسكەوت و باجەكەی بەدیار كەوت  کە تا ئێستاش وەک ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانی تۆماركراوە : 1029 دیلی بە یەک سەرباز گۆریوە.                                                                        کاتێکیش  بڕیار درا فەلەستینییەکان ئازاد بکرێن، بەڵگەنامەیەکیان پێدرا لەلایەن پاسەوانەکانی ئیسرائیل  ، کە تێیدا بەڵێن بدەن كە خۆیان لە کردەوەی تیرۆریستی بەدوور بگرن. سینوار ئیمزاکردنی لە زیندانیەكان قەدەغە کرد و ووتی نابێ بە هیچ شێوەیەك ئەو بەڵگەنامە واژۆ بكەن . ناتانیاهۆ کە بە تامەزرۆییەوە پەلەی بوو  لە ئاڵوگۆڕەکە، تەسلیم بوو  بە بریاری سینوار و فەرمانی ئازادکردنی هەموویان بە هەر شێوەیەک بوو جێبەجێ  كرد. ئەم جۆرە بیركردنەوانە بوون كە  یەحیا سینواریان كردە گەورەترین ئەفسانە و هەر زوو دوای گەڕانەوەی بۆ غەززە بۆ شارەزایانی حەماس و ئیسرائیل ڕوون بووەوە،  کە ئەو  سیاسەتمەداری ناسراوانەی حەماسە کە بۆ سەر شانۆی سیاسی جیهان گەڕاوەتەوە،  ئەو خاوەنی دوا قسەیە .                                                                    سینوار پلاندانەری هێرشەکەی ساڵی ڕابردوو بوو. هەر ئەو بوو کە لە ڕێگەی قەتەرەوە ئاماژەی بۆ ئیسرائیل نارد کە حەماس پێی باشترە خۆی لە دووبارەبوونەوەی شەڕ و پێکدادانەکان بەدوور بگرێت. سینوار  ئیسرائیلییەکانی قەناعەت پێکرد کە ئەولەویەتی ئەو ئەو  هاوکاریەیە كە لە قەتەرەوە مانگانە بەبری ٣٠ ملیۆن دۆلار  وەدەگرێت بۆ غەزە بەوەش مۆڵەت كاری  بۆ  ٢٠ هەزار غەززی  لە ئیسرائیل وەرگرت . هەر ئەویش بوو کە ڕێگری لە دەستێوەردانی حەماس کرد،  کاتێک ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بزووتنەوەیەكی  بچووکی ئیسلامی جیهادی ئیسلامی ،بۆ ئەوەی دڵنیایی  بە ئیسرائیلیەكان بدات کە وازی لە ئایدیاڵە توندوتیژەکانی هێناوە. سەرکردەکانی ئیسرائیل لە نەتانیاهۆوە تا ژەنەڕاڵەکان، ئەم چەواشەکارییەیان بە دڵ و گیانەوە وەرگرت ، تا ئەو ڕادەیەی کە تا ڕۆژی چارەنووسسازەکەی ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا سنوورەکەیان بە کردەوە بێ پاسەوان و چاودێری كراوەبوون لە نێوان غەزەو ئیسرائیل  .                                                            نوسینی ناتان شاچەر  ،

ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەری سویدی

ئیدریس سۆرانی

به‌روار:  18/10/2024
58   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   669
کۆی سه‌ردان:   30060491