ئامەد😪 تەرمی نارین گۆران دۆزرایەوە
ئامەد😪
" نارین گۆران " کچێکی تەمەن 8 ساڵانی خەڵکی گەڕەکی تاڤشانتەپە کە دەکەوێتە شاری باغلاری سەر بە پارێزگای ئامەد، 18 ڕۆژ لەمەوبەر لە ڕێگەی چوون بۆ وانەکانی دیارنەما. خانەوادەی نارین ڕایانگەیاندووە، نارین بۆ ئەوەی بچێتە وانەی قورئان خوێندن ماڵی بەجێ هێشتووە و دوای ئەوە نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە.
کەمێک پێش ئێستا تەرمەکەی لەلایەن تیمی جەندرمە لە کەنار چەمێک کە سێ کیلۆمەتر لە ماڵەکەیانەوە دوورە لە گوندێکی ئامەد دۆزرایەوە.
مامی تۆمەتبارە بە کوشتنی:
سەلیم گوران کە مامی نارین دەکات و هاوکات موختاری گوندەکەشیانە، بەتۆمەتی کوشتنی نارین دەستگیرکراوە.
لە لێکۆڵینەوەکاندا لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا DNAی نارین وەک بەڵگە دۆزراوەتەوە.
سەلاحەددین دەمیرتاش بۆ نارین دەڵێ:
خراپەکاری و خۆبەزلزانین و بێشەرەف سنووری نییە؛ نە ناسنامە و نە باوەڕ و نە نیشتمان. چاکە و فەزیلەت و خەبات بۆ ژیانێکی شەرەفمەندانە، هیچ سنوورێکیان نییە، نە ناسنامە، نە باوەڕ و نە نیشتمان.
تەنانەت ئەگەر ئەم شێوازەی تۆ دونیا کەمێک تاریکتر بکات، هەوڵی بێکۆتایمان بۆ ڕووناکی بەردەوام دەبێت فریشتەی من. لە هەموومان خۆشبە.
وەرگیراوە
بهروار: 09/09/2024
536 جار خوێندراوهتهوه
|