ژنێکی تر بێنە 🤣
دزێک چووە ماڵێک و ژنەکەی خنکاند.
پۆلیس مێردی ژنە کوژراوەکەیان بانگی پۆلیس خانە کرد.
ئەفسەر : تۆ بینیت دزەکە ژنەکەتی خنکاند ؟
مێردی ژن : بەڵێ جەنابی ئەفسەر
ئەفسەر: بە چی خنکاندی ؟
مێردی ژن : قوربان بینیم هەردوو دەستی خستبووە سەر ملی و تووند گرتی تا ژنەکەم هەناسەی لێ بڕاو مرد.
ئەفسەر : ئەی تۆ بۆچی یارمەتیت نەدا ؟
مێردی ژن : قوربان کاتێک بینیم دزەکە خۆی ئازایەو دەرەقەتی ژنەکەم دێت ئیتر ووتم :
پێویستی بە یارمەتی من نیە با خۆی کارەکە تەواو کات و ئیتر بینیم خۆی تەواوی کرد.
ئەفسەر: ئەی دواتر چی ڕوویدا؟
مێردی ژن : ئیتر دزەکە ملوانکەو بازن و ئاڵتوونەکانی ژنەکەمی داکەندو بردی و سەیرێکی منی کرد .
منیش ووتم : وەک شیری دایکت پێت حەڵاڵ بێ و بە هێزو بازوو ڕەنجی شانی خۆت پەیدات کردووە ئیتر دزەکە بزەیەکی کردو ووتی :
سوپاس ئەوە لە کۆڵم کردیتەوە بڕۆ ژنێکی تر بهێنە .
بهروار: 06/09/2024
154 جار خوێندراوهتهوه
|