قەلەکانی سلێمان 🤣
سلێمان هەڵشۆیی ڕێی دەکەوێتە گوندێ و ژنێکی جوان لەماڵێ دەبینێ. مامەڵەی کەڵەشێر و قەلی لەگەڵ دەکات،
ژنەکە دەڵێ کەڵەشێر بە 5 دینار و قەلیش بە 10 دینار.
سلێمانیش دەڵێ بۆ وا هەرزان دەیفرۆشیت. کەڵەشێرەکان بە 10 دینار و قەلەکان بە 20 دینار لێت دەکڕم ، بۆ من خێری تیایە..
دوای ئەوەی چەند قەل و کەڵەشێرێکی لێ دەکڕێ. سلێمان دەڵێ بەس پارەم بیر چووە. کەڵەشێرەکان بە بارمتە دادەنێم و قەلەکان دەبەم و دوایی پارەکەی دەهێنم.
ئێوارە مێردی ژنەکە دێتەوە و پێی دەڵێ پیاوەکە سلێمان هەڵشۆیی هاتبوو پارەی باشی دەدا و کەڵەشێری بە 10 و قەلی بە 20 دینار دەکڕێ.
مێردەکەی دەڵێ چۆن شتی وا دەبێ ، تۆ پارەکەت باش حساب نە کردووە ، کوا پارەکە بێنە بابیژمێرم؟!.
ژنە دەڵێ پارەی پێ نەبوو کەڵەشێرەکانی بە بارمتە داناوە.
مێردەکەی دەڵێ بەخوا چاکی بۆ تێ خستوویت
ژنە دەڵێ جا چی بکەم سەرم لە کولانەکەدا بوو.
بهروار: 27/04/2024
410 جار خوێندراوهتهوه
|