سیابەندۆڤ ئەو کوردەی کۆتایی نازیەتی ڕاگەیاند.

سەمەند سیابەندۆڤ ئەو ئەفسەرە کوردەی بە هەڵکردنی ئاڵای  سۆڤیەت لە بەرلین ، کۆتایی نازیەتی ڕاگەیاند، و  کوردێکی یەزیدی بووە.
له 1909.11.20  لە شاری قارسی لەدایک بووە.
له 1989.11.14  لە ڕووسیا مردووە.
سەمەند ئەلیەڤیچ سیاباندۆڤ (بە ڕووسی: Саманд Алиевич Сиабандов) لە ٢٠ نۆڤەمبێری ١٩٠٩ لەدایک بوە لە ١٤ نۆڤەمبێری ١٩٨٩ کۆچی دوایی کردوە، وەک نوسەرێک لە سوپای سوری سۆڤیەت کاری کردوە، لەماوەی جەنگی سۆڤیەت دژ بە ئەڵمانیا نازناوی پاڵەوانی یەکێتی سۆڤیەتی وەرگرتوە.

لە ساڵی ١٩٤٦ وەکو کوردێک بەئەندامی ئەنجومەنی باڵای یەکێتی سۆڤیەت بۆ یەکێتی ھەرێمەکانی سۆڤیەت ھەڵبژێردراوە، لەم ماوەیەدا جێگری سەرۆکی ھەرێمی ئەرمینیا بوە لە یەکێتی سۆڤیەت، پاشان بوەتە جێگری وەزیری کشتوکاڵی لە کۆماری ئەرمینیای سۆڤیەت، لەپاشان بەئەندامی ئەنجومەنی کۆماری ئەرمینیای سۆڤیاتی ھەڵبژێڕدرا.

لەبواری نوسین بەرھەمێکی ھۆنراوەی ھەیە بە کورمانجی، لەگەڵ فەرھەنگێکی کوردی ئەرمەنی.

نازنا و پلەو پایەکانی دەستکاری

پاڵەوانی یەکێتی سۆڤیەت (وەرگرتنی ھێماو مەدالیای زێڕین لەلایەن لێنین ەوە بە ژمارەی ٥٩٨٠ لە ئاداری ١٩٤٥)بەھۆی ئازایەتی و دلێریەوە لەجەنگی دژ بەنازیەکان سەرکەوتنی گەورەی تۆماڕکردوە.
ڕێپێدراوی لینین (٢٤ ئاداری ١٩٤٥)
ڕێزلێنانی تایبەتی دووجار(١ ئۆگستی ١٩٤٣ و ٢٧ یۆلیۆی ١٩٤٤)
پاڵەوانی جەنگی یەک سەدە دووجار(١٩ فێبریوەری ١٩٤٥ و ٦ ئەپریلی ١٩٨٥)
مەدالیای ئەستێرەی سوپای سور(٩ یۆلیۆ ١٩٤٢)
چەندین خەڵات و ڕێزلێنانی تایبەت

مەدالیای جوامێری(٢٢ یانیوەری ١٩٤٢)

زانیاری گۆگل لەم لینکەدایە:

https://www.google.com/search?q=Samand+Siabandov&oq=Samand+Siabandov&aqs=chrome..69i57j46.1082j0j9&client=ms-android-samsung-gs-rev1&sourceid=chrome-mobile&ie=UTF-8&fbclid=IwZXh0bgNhZW0CMTEAAR35_4o6K87r7olc9RExQgkS1cJZOzMxyLbhr8QPv7PsVAZWkESHzmpKxHY_aem_AdTuCLFH4Nh7blhvShAr_nDyJ_T7sW7tIxZE6pkjcUkNv3svuVmwlDDsx3Hi63VSsmjl32rDAABvS-98pW6rTbyJ

 

به‌روار:  09/05/2024
251   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   559
کۆی سه‌ردان:   29356665