شێخ حسێنی هەزار کانی، لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامى ڕەتكردەوە

شێخ حسێنی هەزارکانی کە لەئەنفالدا خۆی و هەردو ژنەکەی و منداڵەکانی گیرابوون، هێشتا لەقەڵای قۆرەتوو بوون کە سەدام بەواسیتەی عزەت دوری بریاری ئازادکردنی خۆی ژن ومنداڵەکانی دابوون، بەڵام ئەو وتی (نا) ! بڕیاری سەدامی رەتکردەوەو وتی بەتەنیاو بەبێ ئەم خەڵکە لێرە ناڕۆمە دەرەوە.
قائید فیرقە پێیوتووە: شێخ ئەوە ئەمری سەرۆکە خوابیپارێزێ ناتوانم جێبەجێی نەکەم چۆن نارۆیتە دەرەوە؟
شێخ حوسێن: سەدام ئەمری بەتۆ کردووە من و ژن و منداڵەکانم ئازادبکەی، منیش ئەمر بەخۆم دەکەم ژن و منداڵەکانم و خۆم لەو خەڵکە زیاتر نین .
دوای ڕەتكردنەوەی فەرمانەكە، شێخ حسێنی هەزاركانی و خانەوادەكەی ئەنفال دەكرێن.
عومەر محەمەد
به‌روار:  14/04/2024
280   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   384
کۆی سه‌ردان:   29277273