ئەزانن ئەوروپا چۆنە ؟؟؟!!!

کەلە کوردستانبوم کوردی ئەوروپانشین ئەهاتەوەو بەدەمێکی خوارەوە ئەیوت کورد هەر فاسۆلیاو برنج ئەخوات ،،، زۆر هەستم بەشکان ئەکرد لەدڵی خۆما ئەموت ڕەنگە خواردنی ئەوروپا لەجگەری ماسی ناسکتربێت، ئەوە دوساڵە لێرەم هەر کوردێک ئەبێنم باس هەرباسی عوسەی کەڵەشێرو نۆکاوەکەی جەمال و عومەری باڵ و سەروپێکەی خانەقایە!
جا ئەو ڕۆژە کابرایەکم بینی وتی ۲۰ساڵە لێرەم، ژیانی ئێرەو ئەوێمان شەن و کەو کرد، وتم بیری فاسۆلیاو برنج ناکەی، ئەی بیری کفتەو شفتەو گیپەو دۆڵمەو یاپراخ ناکەی؟ بەهەناسەیەکی قوڵەوە، وتی بەرەوەڵا لەقەبری باوکی پەتاتەو پاستاو لازانیاکەشیان بەم، خۆ خواردنی ئێرە هەموی لەڕشانەوەی پشیلە ئەچێت هیچ زەوق و ڕەونەقێکی تیانیە، ئەوەندەم خواردنی ساردەوەبو ناو مایکرۆ وەیڤ خواردوە قنم بوە بەسیکۆتین ئەچمە تەوالێت هیچی لێ نایەتەخوارەوە ،،، ههههه
جا لەوەگەڕێ کورد بونەوەرێکی دوڕوە لەوێ وەسفی ئێرە ئەکات لێرەش وەسفی ئەوێ ئەکات، بەڵام کورد عەقڵی بازرگانی هەبوایە 'کوردش فود' جێگای بە خواردنی ئیتالی و فەرەنسی و تایوانی لەق ئەکرد، لەم دوساڵەدا زۆر ئەوروپی ئەبینم ئەڵێن سەرەتا هاتوچۆی چێشتخانەی عەرەبم کردوە دواتر هەستم کردوە زۆر چەورە، ئێستا هاتوچۆی چێشتخانەی کوردی ئەکەم بەڕاستی خواردنەکانتان فرێش و تازەو گەرم و تەندروست و خۆش و بەلەزەتە.
بڕوابکەن ئەتوانم وێنەی بگرم چۆن چێشتخانەی کوردی جمەی دێت و چێشتخانەی ئەوروپی و عەرەب لەتەنیشتیدا نەفەرێک یان دوانی تێدایە، چونکە عەرەبی سەگبابیش شەوڕۆژ کەبابی کوردی ئەخۆن کەچی لەم ئەوروپاوە جنێو بەکورد ئەدەن و ئەڵێن خەریکی دەوڵەت دروستکردنن.
جا بەرگی خۆ بەسوک زانین و خەڵک بەگرنگ زانین فڕێدەن و من لێرەوە بانگهێشتی عوسەی کەڵەشێرو جەمالی نوکاو و عومەری باڵ و وەستا حەسەنی سەروپێ ئەکەم، فەرعی خۆیان لە ئەوروپا بکەنەوە و هیچ نەترسن لەماوەیەکی کەمدا وەک 'ماکدۆناڵ' و 'کەی.ئێف.سی' ئەبنە مارکەی جیهانی!
بەڵگەشم، جارێک چومە ماڵە کوردێک لەسوید، ژنەکە زۆر کوردانە بو کەهەستام هەندێک نانی هەورامی پێدام، منیش کە گەڕامەوە تۆزێکم یا بەوژنە سویدیەی شێفی چێشتخانەی کەمپەکە بو، تا ئەوێم بەجێهێشت هەروەسفی ئەکرد ئەیوت نانێک بوە وەک کلێنس ناسک بوە، ئەیوت شیاوی ئەوەیە ببێتە 'براند'ی جیهانی ...

جوتیار شەریف
ئەڵمانیا
به‌روار:  21/09/2023
354   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   3713
کۆی سه‌ردان:   30078925