کتێب و تاوان📖

من واهەستدەکەم لە دونیادا دوو شت هەن مرۆڤ دەبێت زۆر لەسەریان بوەستێت، کتێب و تاوان...
 کتێب و تاوان دوو شتن شایستەی ئەوەن مرۆڤ لەسەریان بوەستێت، ئەوە ئەزموونی منە وەک نوسەر. مرۆڤی عەوام بە گشتی، ئینسانگەلی سادە کە لە شتێکدا شارەزاییان نییە، دەبێت توانایان تێدابێت لەسەر ئەو دوو شتە بوەستن، چونکە شارستانییەتی ڕاستەقینە لەسەر ئەو دوو کۆڵەکەیە ڕاگیراوە. بەڵام کاک سەلام، ماوەیەکە ئێمە لەم شارەدا، ڕەنگە لە تەواوی دونیاشدا چووینەتە سەردەمێکەوە کە کەس لەسەر کتێب و تاوان ناوەستێت، ئەوەش تا ڕادەیەک شتێکی سەیرە، شتێکە ژیانی ئەم خەڵکە لە خەڵکی دونیاکانی تر جیادەکاتەوە ... من زۆرجار کە بیری لێدەکەمەوە، دەڵێم خەڵکی ئەم شارە لە بەهەشتدا دەژین، بەهەشت کتێب و تاوانی تێدا نییە، خەڵکی ئەم شارەش هەردووکیانیان لە ژیانی خۆیان کردۆتە دەرەوە ... خەڵکی ئەم شارە لە بەهەشتدان، کەسیان بیر لە کتێب و تاوان ناکەنەوە.

مامۆستا س ئەسغەر. 
کەشتیی فریشتەکان بەرگی دوو
بەختیار عەلی
به‌روار:  17/09/2023
224   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   654
کۆی سه‌ردان:   29665377