تەوالێتەکانی من و سەتڵەکەی عارف قوربانی
تەوالێتەکانی من و سەتڵەکەی عارف قوربانی
ئیمڕۆ 2023.5.2 سێیەم ڕۆژی کارکردنمە وەکو کرێکاری پاککردنەوە لە زانکۆی مالمۆ، و هەر ئیمڕۆش جلی کارم وەرگرت و یەکەم وێنەشم پێوە گرت.
کەسەیری فەیسبووکم کرد پڕە لە وێنەی کرێکاری کاک عارف قوربانی ، و نەشمانزانی بوو کە بەڕێزیشیان مامۆستایە.
جگە لە کرێکاریەکەمان یەک پەیوەندی نێوانمان هەیە:
ساڵی 2005 کە خۆمان ئامادە دەکرد بۆ خۆپیشاندانی کۆپنهاگن بۆ پشتیوانی دادگایی کردنی عەلی کیمیاوی و سەرانی بەعس لە ڕێگەی " کاک کاروان ئەنوەر" ژمارەکەیم پەیدا کردوو و داوای " بەشێک لە قەسیدەی ئەنفالم" لێکرد و بەمەیل بۆی ناردین، و وتیشی دوودڵیشم چونکە ئەم شێعرە لای " مام جەلال" کێشەی بۆ درووست کردم.
ئێمە لە خۆپیشاندانی کۆپنهاگن خوێندمانەوە.
وێنەکە ئیمڕۆیە و لە پشتەمەوە 15 تەوالێتە کە بەشێکی کاری ڕۆژانەیەی داهاتوومە.
لە کۆمێنت ڤیدیۆی " کاک بەهادین ئەنجومەنی کانی وەیسە" دادەنێین کە باسی مامۆستایی ئێمە دەکات.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
سەیری ڤیدیۆکە بکە
بهروار: 02/05/2023
946 جار خوێندراوهتهوه
|