ئاگاداریی گرنگ بۆ کوردی دڵسۆزی سوید

سەبارەت بە گوللەکانی ئەم ئێوارەیە
بەڕێزان،
بەشی یەکەمی ڕێپێوانی ئەوڕۆی ئێمە لە گەڕەکی فیتییا کۆتایی هات. بە داخەوە پاش كۆتاییهاتنی ڕێپێوانەکە لە کاتی بڵاوەبوونمان رووەو ماڵ، هاوڕێیەکی ڕێپێوانەکە کە لە ئوتومبێلدا دانیشتوو بووە لەلایەن سیخوڕە پیاوکوژەکانی دەوڵەتی تورکیاوە دراوەتە بەر گوللە.
دۆخی ئەو هاوڕێیە کە تا ئێستا ئەم چەند دێڕە دەنووسم نادیارە و لە ژێر نەشتەرگەرییدایە.
بڕیارمان وابوو کە سبەی، یەکشممە، کاتژمێر 9 ی بەیانی لە گەڕەکی شارلهۆڵمن ـەوە درێژە بە بەشی دووهەمی رێپێوانەکەمان بدەین و بەرەو مێدبۆریەرپلاتسن بەڕێ بکەوین.
داوای من لە هەموو کوردێکی نیشتمانپەروەر و ئازادیخواز ئەوەیە، تا حەدی ئیمکان، سبەی بێن بۆ شارلهۆڵمن و لە ڕێپێوانەکەدا بەشدار بن.
هاوڕێیان، بەڕێزان، خۆشەویستان
ئامانجی دەوڵەتی تورک ئەوەیە کە کوردان بترسێن و کۆنەبنەوە. ئەو تاکتیکەیان دژ بە هادەپ بەڕێوە برد و هەر ئێستا لە باکوور و لە زۆر وڵاتی ئوروپا ئەوە دەکەن.
بە روونیی دیارە کە ئەمە چاوترساندنی ئازادیخوازانی کوردە.
تکایە ئەم فرسەتە لە کیس خۆتان مەدەن.
وەرن با پێکەوە وەڵام بە داگیرکەریی و کۆنەپەرستیی بدەینەوە.
با نیشانی بدەین ئێمە ئاشتیخواز و ئازادیخوازین و کۆڵنەدەرین.
ڕێپێوانی ئەوڕۆی ئێمە بە شاهیدیی پۆلیسی سوێدی کە لەگەڵمان بوون، ئاشتیخوازانە و ئارام و شارستانیی بوو.
ئەوە بڵێم کە بەگەیشتنمان بە فیتییا چەند کەسێك بە بژی داعش و بژی تورکیا ئێخەیان گرتین، بەڵام هیچ رووی نەدا.
هاتنی ئێوە و بەشداریتان پشتگیریی و هاوپشتییە لە خۆتان و گەلی خۆتان.
تکایە بێدەربەست مەمێننەوە.
دڵنییابن داگیرکەر رووی لە لێژییە هەر بۆیە تۆلەرانسی سیاسیی تەنانەت لە ناو وڵاتی وەکوو سوێدیشدا نەماوە.
پێکەوە بەهێزین و پێکەوە سەردەکەوین.
ڕێبوار ڕەشید
نەخۆشخانەی کارۆلینسکا لە سۆلنا
لە پەیجەکانی فەیسبووکەوە
به‌روار:  14/02/2016
1433   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1239
کۆی سه‌ردان:   29265839