مالیزیا به‌له‌مێكی قاچاخ به 131 كۆچبه‌ره‌وه ده‌ستگیر ده‌كات
هەژار تەها
مالمۆکورد
ئاژانسی هه‌واڵی نیوزیلاند هێراڵد بلاَویكردهوه پۆلیسی مالیزیا ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر به‌له‌مێكی قاچاخی كۆچبه‌راندا كه زیاتر له 131 كۆچبه‌ری به‌ڕه‌گه‌ز سریلانكی هه‌ڵگرتووه و به نیاز بووه به‌ره‌و ئوسترالیا و نیوزله‌ندا به‌ڕێبكه‌وێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و ئاژانسه، پۆلیسی مالیزیا پێنج هاولاَتی تری بهگهز مالیزی ده‌ستگیركردووه به تۆمه‌تی قاچاخچێتیكردن به‌و كۆچبه‌رانه‌وه.
به ووته‌ی به‌رپرسێكی پۆلیسی مالیزیا، ئه‌و بانده قاچاخچییه له ناوه‌ڕاستی ساڵی ڕابردوه‌وه چالاك بوون و په‌یوه‌ندیان هه‌بووه له‌ناو وولاَتانی تری ئه‌و ناوچه‌یه‌دا له‌ناویشیاندا ئیندۆنیسیا و ئوسترالیا و سریلانكا و مالیزیا و نیوزله‌ندا.
له لایه‌كی تره‌وه ، وه‌زیری ناوخۆی ئوسترالیا ، پیته‌ر داتن ، ڕایگه‌یاند به‌له‌مه‌كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بووه بگاته نیوزله‌ندا و له ئێستادا قاچاخچییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن بازاڕێكی كۆچی قاچاخ بۆ ئه‌و وولاَته په‌یدا بكه‌ن و داوای له پارتی كرێكارانی ئوسترالیا كرد كه له ئێستادا له به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وولاَتهیه ، هیچ جۆره پێشنیارێك له‌باره‌ی نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كان له نیوزله‌ندا نه‌كه‌ن.
بهروار: 07/05/2018
1722 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|