جوبرائیل به‌بێده‌نگی ده‌گاته ئیتاڵیا
شۆڕش محەمەد
مالمۆکورد
فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی كوردی (بێده‌نگی ئاسمان) له‌ده‌رهێنانی جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر لهفێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی له‌وڵاتی ئیتاڵیا به‌شداری پێشبڕكێی سه‌ره‌كی دهكاتو كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات.
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی به‌شداری فیلمه‌كه‌ی له‌و فێستیڤاڵه‌دا رایگه‌یاند "فیلمه‌كه به‌شداری له‌فێستیڤاڵی سینه‌مایی گه‌نجانی مارۆنۆ (Marano Ragazzi Spot Festival ) له‌وڵاتی ئیتاڵیا دهكاتو كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات".
وتیشی "فێستیڤاڵه‌كه له 27ی تشرینی دووه‌می 2017 دهستپێدهكاتو هه‌تا 3ی كانوونی یه‌كه‌می 2017 به‌رده‌وام ده‌بێت".
(بێده‌نگی ئاسمان) نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره و به‌سپۆنسه‌ری عه‌باس فازڵ عه‌بدولره‌حمان خاوه‌نی زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه و له‌ماوه‌ی ته‌نها 4 مانگدا به‌شداری له‌نزیكه‌ی 40 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی، كردوه و چه‌ند خه‌ڵاتێكیشی پێبه‌خشراوه.
سیناریۆی فیلمه‌كه پشتیوان عه‌بدوڵا نوسیویهتیو كاری گرافیك‌و ده‌نگ له‌لایه‌ن سه‌باح شه‌هدی و كاری موزیكی فیلمه‌كه‌ش رامتین لهۆنی جێبه‌جێی كردوه، ماوه‌ی فیلمه‌كه 100 چركه‌یه و به‌رهه‌می ساڵی 2017-یه.
بهروار: 12/11/2017
920 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|