پیاوێکی هیندی منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵی خوارد
خەندان-
 
پیاوێکی هندی میدیاکانی ئەو وڵاتەکەی بە چیرۆکەکەیەوە سەرقاڵ کردووە و خوێنەرانی توڕە کردووە، ئەم پیاوە لە کاتی خواردنی جەستەی منداڵێکدا گیرا و وێنەکانی بە خێرایی بڵاوبوونەوە.
 
نازیم میان-ی دانیشتووی شاری ئاماریا لە هند، لە لایەن دایکیەوە پێی زانرا کاتێک سەرقاڵی خواردنی گۆشتی ئەو کوڕە تەمەن ٧ ساڵە بوو کە سەریبڕیبوو و جەستەی پارچەپارچە کردبوو.
 
پاش بینینی ئەو دیمەنە، دایکی راستەوخۆ پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە و ئەوانیش دەستبەجێ گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە.
ەگەڵ دەستگیرکردنی نازیمدا، وێنەی دیمەنی ئەو کوڕەیان گرتووە و بڵاوکراوەتەوە، کوڕەکە سەری لێکراوەتەوە و مل و پەلەکانی پارچەیان لێکراوەتەوە، زۆرێک لە ئەندامەکانی ناوسکی دەرهێنرابوون و بە ژوورەکەدا بڵاوکرابوونەوە.
 
ئەو پیاوە، کە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە داوای کوشتنی دەکەن، هێشتا بڕیاری دادگای بۆ دەرنەچووە.


به‌روار:  23/02/2017
1674   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   613
کۆی سه‌ردان:   29266685