منداڵانی بەتەنهاهاتوو بۆ سوید لە ماوەی چوار مانگدا وەڵامی ئیقامەیان بدرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پارێزگاکان (Länsstyrelserna) پێشنیازی ئەوە بۆ حکومەت دەکەن کە کاتی پێداچوونەوەی کەیسی منداڵانی بەتەنهاهاتووە کۆچبەرەکان کەمبرێتەوە. ئەمەش بۆ ئەوەی ڕێژەی منداڵانی ونبوو کەمبکرێتەوە.

ئەو پێشنیازە بۆ حکومەت کراوە. لەبەر ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لەو منداڵانە بەر لەوەی وەڵام سەبارەت بەمافی پەنابەرییەکەیان وەرگرن بێ سەروشوێن دەبن. بەپێی بەڕێوەبەرایەتی پارێزگاکان (Länsstyrelserna) ئەمڕۆ کاتی وەڵامدانەوەی ئەو منداڵە بە تەنهاهاتووانەی زۆری پێدەچێت.

کۆمیتەی مافەکانی منداڵان لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشووتر ڕەخنەی لەسوید لەسەر ئەم بابەتە گرتووە کە ئەو منداڵانەی بێسەروشوێن دەبن دەکرێ ڕووبەڕووی تاوان ببنەوە.

 بەڕێوەبەرایەتی پارێزگاکان لەلایەن حکومەتەوە ئەرکی ئەوەیان پێشپێردراوە کە پێشنیازێک بۆ چارسەرکردنی ئەو منداڵانەی وندەبن بەردەست بخات. لەم ڕوانگەیەشەوە بەڕێوەبەرایەتییەکان پێشنیازی ئەوە دەکەن کە منداڵانی بەتەنهاهاتوو لە ماوەی چوار ماندا وەڵامی ئیقامەیان بدرێتەوە.

 بەپێی ئامارەکانی دەستگەی کۆچی سوید ساڵی ٢٠١٣ زیاتر ١٨٠٠ منداڵ لە سویددا ونبوون. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو ئامارە دەکرێ زۆر زیاتر بێت. بۆیە پێویستە ئامارێک سەبارەت بە منداڵانی ونبوو لەلایەن پۆلیسەوە بەردەست بخرێت، ئەمەش یەکێکی دیکەیە لە پێشنیازەکانی بەڕێوەبەرایەتی پارێزگاکان.
لینکی هەواڵ
به‌روار:  22/02/2017
1959   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   669
کۆی سه‌ردان:   29266741