پیاوێکی هیندی هەژار تەرمی کچەکەی 15 کیلۆمەتر بە کۆڵ دەبا بۆ ناشتن
خەندان- سامان محەمەد
لەحاڵەتێکی دەگمەن و تراژیدیدا پیاوێکی هندی کچەکەی بەهۆی نەخۆشییەکی کوشندەوە گیان لەدەستدەدات، بەڵام دوای ئەوەی هەواڵی مردنەکەی پێڕادەگەیەنن، ناچاردەبێت تەرمی کچەکەی بەکۆڵ ببات بۆ گۆڕستان و پارەی ئەوەی پی نییە ئۆتۆمبێلێک بگرێت بۆ گواستنەوەی تەرمەکە.
ئەو پیاوە هندییە ناوی گاتی دیبارە، تەرمی کچەکەی دەنێت بەکۆڵیەوەو بەدرێژی 15 کیلۆمەتر تا بیباتە ئەو جێگەیەی دەینێژێت.
کچەکەی گاتی لە ناوەندێکی تەندروستی ماوەتەوەو دواتر هەر لەوێ مردووە، بەو هۆیەوە دەسەڵاتداران و پەیوەندیدار بەو کەیسەوە سەرقاڵی لیکۆڵینەوەی ئەوەن کە بۆچی ئەو پیاوە نەیتوانیوە ئۆتۆمبێلێک بۆ تەرمئ کچەکەی بگرێت و بیبات بۆ گۆڕستان بۆ ناشتن.
بەو هۆیەوە چەند کەسێک لە بەرپرسانی بەشی ئیدارەی نەخۆشخانەکە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە لەبەرئەوەی نەیانتوانیوە هاوکاری ئەو باوکە جەرگ سوتاوە بکەن.
بهروار: 16/01/2017
1443 جار خوێندراوهتهوه
|