رۆژنامهنوسێكی دیكه تیرۆر كرا لە کەرکووک
ئاسۆ ئەحمەد - کەرکوک
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەری ڕادیۆی بابەگوڕگوڕ لە کەرکوک، لە گەڕەکی عروبەی شارەکەدا کوژرا.
بەپێی زانیارییەکان، نزیک کاتژمێر (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (محەمەد سابت) بەڕێوەبەری ڕادیۆی بابەگوڕگوڕ، دوای ئەوەی لە ڕادیۆکەوە لەگەڵ هاوڕێیەکیدا هاتووەتە دەرەوە و دوای چەند خولەکێک، لە ئۆتۆمبێلێکی تایبەتەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
لە ئێستاشدا تەرمی بەرێوەبەری ڕادیۆی بابەگوڕگوڕ، لە پزیکشی دادوەری شاری کەرکوکە و پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانیش دەستیانکردوە بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.
ڕادیۆی بابەگوڕگوڕ، ڕادیۆیەکی لۆکاڵییە لە شاری کەرکوک و سەر بەحکومەتی عێراقییە و لە چوارچێوەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقیدا کارەکانی ئەنجام دەدات.
نالیا
بهروار: 06/12/2016
1028 جار خوێندراوهتهوه
|