وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا : ڕه‌نگه بتوانین په‌نابه‌ری زیاتر له عێراق و سوریاوه وه‌ربگرین
هەژار تەها
مالمۆکورد
وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا پیته‌ر داتن ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر توانیان بۆ خه‌ڵكی ئوسترالیای بسه‌لمێنن كه پڕۆگرامه‌كه‌یان بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی سوریا و عێراق جێگه‌ی متمانه‌ی ئه‌وانه ، ئه‌وكاته ده‌كرێت ئه‌و پڕۆگرامه فراوان بكرێت و ژماره‌ی وه‌رگیراوان زیاد بكه‌ن.
ووته‌كانی وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا له‌كاتێكدایه كه تا ئێستا ته‌نها نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه له په‌نابه‌رانی سوری و عێراقی كه ساڵی پار حكومه‌تی ئوسترالیا بڕیاریدا وه‌ریانبگرێت كه 12 هه‌زار په‌نابه‌ر بوون ، له ئوسترالیا نشته‌جێ كراون.
پڕۆگرامی مرۆیی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران پڕۆگرامێكه بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه به‌بێ گرتنه‌به‌ری ڕێگا قاچاخه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی داوای مافی په‌نابه‌رێتی له ئوسترالیا ده‌كه‌ن و له‌پاش یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌نیان و ناساندنیان وه‌ك په‌نابه‌ر ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئوسترالیا.
به‌لاَم به‌هۆی ئه‌و ڕێوشوێنه توندانه‌وه كه حكومه‌تی ئوسترالیا له‌باره‌ی پشكنینه ئه‌منیه‌كانه‌وه پیاده‌یان ده‌كات ، پڕۆسه‌ی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كه‌یسی په‌نابه‌ران كه زۆرجار له كۆمیسیۆنی بالاَی په‌نابه‌رانه‌وه ڕه‌وانه‌یان ده‌كرێت ، زۆر خاوه. هاوكات ، وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا دووپاتی كردوه كه ئه‌وان ده‌یانه‌ویت دڵنیابن له كه‌سایه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ك په‌نابه‌ر له ئوسترالیا نیشته‌جێ ده‌كرێن.
سه‌رچاوه : گاردیان ، ئه‌ی بی سی نیوز
به‌روار: 04/12/2016
835 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|