ی قوبڕس ٨٤ کۆچبەری سوری لە خنکان رزگار کرد
تیمی فریاگوزاری کەناراوەکانی قوبڕس ٨٤ کۆچبەری سورییان لە خنکان رزگار کرد. سەرچاوەیەک لە ھێزەکانی فریاگوزاری کەناراوەکانی قوبڕس ئاشکرایکردووە، تیمەکانیان لە دووری چەند کیلۆمەترێک لە بەندەری (پۆلیس)ی باکوری خۆئاوای دوورگەی قوبڕس، بەلەمێکی چوپیان بەدیکردووە، کە ٨٤ کۆچبەری سوریی ھەڵگرتبوو، بەڵام کاتێک بەلەمەکەیان ژێر ئاو دەکەوێت، دەستبەجێ تیمەکانیان فریای کۆچبەرەکان دەکەون و سەرجەمیان لە خنکان رزگار دەکەن. ھەرچەندە قوبڕس وەک رێڕەوی کۆچی کۆچبەرانی سوریی بەکارناھێنرێت، بەڵام لەماوەی رابردوودا، بەدەیان کۆچبەر روویان لەو وڵاتە بچووکەی سەر بەیەکێتی ئەوروپا کردووە.ھاوکات تیمی فریاگوزاری کەناراوەکانی قوبڕس ئاماژەشیان بەوەداوە، ئەو ٨٤ کۆچبەرە سورییە لەشاری “مێرسین”ی باشوری تورکیاوە روویان لەو وڵاتە کردووە، ھاوکات ئەو کەسەی کە گومانی بەقاچاغبردنی ئەو کۆچبەرانەی لێدەکرێت، لەناو بەلەمەکەدا بووە، بەڵام پێش ئەوەی تیمەکانی ئەوان بگەنە لای بەلەمی کۆچبەرەکان ئەو کەسە گومانلێکراوە بەبەلەمێکی تر بەرەو بەری تورکیا گەڕاوەتەوەو ھەڵاتووە.
کوردسات
به‌روار:  22/10/2016
699   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1228
کۆی سه‌ردان:   29265935